781وتار

نەوشیروان مستەفا و سلێمانی

9/19/2020 10:42:00 PM
زمناکۆ جەلال


ئێستا بە دۆخێکا تێپەڕ ئەکەین  سلێمانی ڕۆژانە جەستەی ئەسوتێنرێت و داگیر ئەکرێت لەولاشەوە مێژوی نەوشیروان مستەفا بەر نەشتەری بێویژدانی ئەدرێت.

له‌م سه‌روه‌خته‌دا خەمێکی نەوشیروان مستەفا بۆ سلێمانی باس ئەکەم.

  بەیانیەک لای کاک نەوشیروان بوین گفتوگۆیەک هاتە پێش لەسەر کشتوکاڵ و ڕێژەی سەوزایی لە کوردستان ڕوداوێکی گێڕایەوە کە چۆن بیرۆکەیەکی هەبوە و نەیانهێشتوە سەر بگرێت، وتی جارێكیان وەزیری کشتوکاڵی ئیدارەی سلێمانیم  بانگ کردو  پێم وت ئەگەر ئەتوانن مەسحێکی شاخی گۆیژە بکەن و، بۆم باسکرد کە خەڵکی ناوچەی شارباژێریش شارەزایی باشیان هەیە لە ڕەز و باخی ترێ ، کۆمەڵێکی شارەزایان لێ بێنن بزانن ئەگەر گونجاوە بناری گۆێژە بۆ دانانی باخ و ڕەز،   هەر یەکێک لەو کەسانە ئەگەر ئەتوانن پارچە زەوییەکیان بدەنێ و هاوکارییان بکەین، بیکەن بە ڕەز، چەند قازانجێکی هەیە  یەکەم گۆیژە سەوز ئەبێت ، دوەم نزیکە لە شارەوە و کرێکار و خاوەن باخەکان دەتوانن زوبچنە سەر کارەکانیان و بەروبومەکەی بە کەمترن تێچون ئەگاتە ناو شار.

كاك نه‌وشیروان هه‌روه‌ها باسیله‌وه‌كرد كه‌ پاش ئەوەی چون ژمارەیەک باخەوان و خاوەن ڕەزی بە ئەزمونیان هێنا و سەیری شوێنەکەیان کرد وتیان زۆر گونجاوە. به‌ڵام پاش ماوەیەک کارەکە هەر ئەنجام نەدرا و وەزیرم بانگ کرد  وتی ئیشەکە سەر ناگرێت،  وتم بۆ؟ ، وتی لە ئێستاوە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی  مەوزوعەکەیان بیستوە هەر یەکەیان داوای دەیان دۆنم ئەکەن، بەوەش زەوی زۆر نامێنێتەوە  بیدەین بە باخەوانەکان!.

 نەوشیروان مستەفا بەم شێوەیە لە خەمی کشتۆکاڵ و پاراستنی ژینگەو سەوزایی سلێمانی دا بو ، بەرپرسەکانی ئێستاش لە خەمی ئەوەن چەن دۆنم دارستان وشک بکەن و بیکەن بە پڕۆژە  جیاوازیەکە لێرەوە دەرەکەوێت، بۆیە لامان سەیر نەبێت لەیەک کاتدا پەلامار ئەدرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن