445وتار

جاش پێشمەرگەکانی شاخ

8/7/2020 10:55:00 AM
رزگار شێخ ساڵح



خۆم  وەک پێشمەرگەیەکی شاخ ئەوەی لەشاخدا بینیومە، بێ ئەوەی یەک وێنەی لێ حەفزبکەم ناشرینیەکانیم لەم پەیجەی خۆمەوە تۆمارکردوە بۆنەوەی دوای شاخ نوسیوە تابزانن ئێمەی سەردەمی شاخ نەهیچمان وەک حەزرەتی عیسابووین نەهەمووشمان وەک پەیجی ٣٦٠ باسمان دەکات خیانەتکارنەبووین.

ساڵی ١٩٨٦ وەک کەرتی ٣ی تیپی ٣١ی سلێمانی مقەڕمان لەگوندی قەیوانی گەورەبوو خوالێخۆشبوو کاک حەمە عەلی بەرزنجی وەک جێگری تیپ ڕۆلی سەرتیپی دەبینی کاک عیمادیش بێتەلەکەی تیپ بوو.

مقەڕی کەرتی سیێ ئێمە لەگوندی قەیوانی گەورە خانویەکەی هاوتەریببوو لەگەڵ مزگەوتی گوندەکە ئێوارەیەکی درەنگ لاوێک خۆی کرد بەمقەڕەکەماندا گەرهەڵەنەبم تەمەنی ١٥ ساڵان بوو ناوی ئاکۆبوو ماڵیان لەگەڕەکی بەرخانەقای شاری سلێمانی بوو.

کاک شەهابی ئامرکەرتمان من و دووکەسی تری بانگکرد کەچاودێری سەختی بکەین چونکە تەمەنەکەی بۆ پێشمەرگایەتی جێگەی گوومان بوو.

بۆنانی ئێوارە من و حاجی مەولوود خەفەربووین دوای نانخواردن کاک شەهابی ئامرکەرتمان هەستی کردبوو ئەم لاوە سیخوڕەو بەعس ناردویەتی هەربۆیە بە شەهید کەمالی ووت کڵانشیکۆفێکی بدەرێ بەڵام دەرزیەکەی دەربهێنە .

بۆڕۆژی داهاتوو کاک شەهابی ئامرکەرتمان ئاکۆی بانگکرد وەک پێشمەرگەیەکی نوێ یەک مەخزەن فیشەک بتەقێنێت کەدەستی بەپەلەپێتکەکەدا چرووکی کرد و نەتەقا .

کۆی چیرۆکەکەی ئاکۆی سیخوڕ ئەمەبوو دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا خاڵی ئاکۆ پۆلیسێکی قوومارچی بووە ئەومووچەیەی وەری گرتووە دۆڕاندویەتی هەربۆیە بەعس داوای لێدەکات گەرخوشکەزایەکی بنێرێت بۆناوشۆڕش وەک جاسوس هاوکاری مادی دەکەن.

دوای دانپێدانی ئاکۆ، کاک شەهاب بەکۆی گشتی دەنگی هەموومان ئەوگەنجەمان ناردەوە بۆژیانی خۆی دوایش زانیاریمان پێگەیشت ئەو مێردمنداڵە دوای بڕینی قۆناخی ئامادەیی چۆتە کۆلێژی هەندەسی کارەبایی.

گەر یەک زەڕە جەسارەتی تێدایە با پەیجی ٣٦٠ کەتیایدانیە ئەمەش بکاتە گرتەیەک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن