تەندروستی داوای کەرەنتینیکرد، بۆچی رەتکرایەوە؟
6/11/2020 10:23:00 PM
عهبدوڵا گۆران
لە ئێستادا توشبوانی کۆرۆنا لە سلێمانی رۆژ بەرۆژ لە بەرزبونەوەدان، بەشێکی زۆر هۆکارەکان جێ بەجێ نەکردنی رێنمایەکان، بەڵام بەشێکی تری دەسەڵات لێی بەرپرسە، پێویستە لەسەردەسەڵاتی سلێمانی وردترو زانستی ترو ڕاستگۆتر بن لە پێناوی ژیانی هاۆڵاتیان، چونکە ئەگەر هاوڵاتیان نەبن ئێوە حوکمی کێ دەکەن...؟
ئامارەکانی توشبوانی کۆرۆنالە سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ لەبەرزبونەوەدان، ئەوانەی دەمرن زیاتر دەبن لەوەی هەموان چاوەروانین، دۆخە زۆر لەوە خراپتر دەبێت لەوەی بەرپرسانی ئیداری باسی دەکەن، لە ئێستادا تاکە چارەسەر تەنها خۆپارێزیە.
ئەمرۆ لیژنەی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی کۆبونەتەوە، کۆی قسەو بریارو کردارەکان دوبارەبون، تەنها ئەوە نەبێت بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای کردوە کەرنتین ڕابگەیەنرێت بە پێی شوێن ژمارە توشبوان، بەڵام کۆی ئەندامانی لیژنەی کۆرۆنای سلێمانی داواکەی تەندروستیان رەدکردوەتەوە، بەپاساوی بژێوی کارو کاسپی کاسپکاران.
لە کاتێکدا ژیان و مانەوە لە ژیان پێش هەموو کایەکانی ژیانە، ئەگەر ئازیزان و بەتەمەن و دایک و باوک و مام و نەنک و خاڵ و بەتەمەنەکانمان لە دەست بدەی بە قەولی لیژنەی بەرەنگاربونەوی کۆرۆنای سلێمانی لە پێناو پارەی زیاترو گەران و سەیران و قەرەباڵغیە بێماناکان و کۆبونەوە لەپێناو کۆبونەوە، چی دەمێنێتەوە بۆ ژیان، رونتر دژیایەتی کەرنتین تەنها دژیایەتی سیاسی و بیرکردنەوەی نازانستی و کاریگەربونی کەسانێک هەست بە مەترسی ڤایرۆس کۆرۆنای نوێ ناکەن.