لامهركهزیهكهی سلێمانی له‌خه‌ومدا...!!
5/22/2020 5:47:00 PM
عه‌بدوڵا گۆران
لامه‌ركه‌زی ئه‌و وشه‌یه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌موان له‌سه‌ر زمانیانه، به‌تایبه‌ت خزبهكانی ئه‌مدیوی دێگه‌ڵه، به‌شێكیان به‌راستی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆریشیان وه‌ك كارتی فشار به‌كاری ده‌هێنن بۆ وه‌رگرتنی به‌شی زیاتر كه نارازی له‌و به‌شه‌ی كه هه‌یانه، به هه‌رحاڵ زۆنی سه‌وز ماوه‌یه‌كه زرمه‌ی دێت له كوتانی دهۆڵی لامه‌ركه‌زیه‌ت، ره‌نگه به‌شێك له هاوپیشه‌و هاورێكانم ره‌خنه‌م لێ‌بگرن بڵێن ئێستا زۆنی سه‌وز نه‌ماوه، به‌ڵام منیش سه‌رده‌مانێك وام ده‌گوت، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت له پراكتیك و ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌م ناوچه‌یه زۆنی سه‌وزه و به خودی كاك نهوشیرونیش ئه‌و زهونه نه‌گۆرا.
دیتم له هه‌ولێر ودهۆك شای و لۆقهنتهو هه‌رایه، منیش ده‌مێك بوو سه‌ردانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌م نه‌كردبوو له‌به‌ر بونی سكاڵا له‌سه‌رم له‌سه‌ر ره‌خنگرتن، گوێم گرت و پرسیم سه‌یره شایهكهتان هیچ وێنه‌و ئاڵای زه‌ردی تێدا نیه، وتیان بێ ئاگایت دیاره، وتم چیبوه وتیان قوربان سلێمانی لامه‌ركه‌زیه‌تی وه‌رگرتوه‌و بوه‌ته وڵاتی حسا ب وتم چۆن وتیان ئه‌واها:
له ئێستادا شار پربوه له پرۆژه‌ی ستراتیژی گه‌وره، موچه سه‌ری مانگان وه‌رده‌گیرێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن و مافی خۆیان وه‌رده‌گرن، ده‌سه‌ڵاته‌كان له ناو لامه‌ركه‌زیه‌ت به‌ته‌واوه‌تی شۆر بوه‌ته‌وه، ئه‌و قسه‌و دروشمانه له شۆرشه‌وه تا بانگه‌شه‌ی ناوخۆیه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ته‌نانه‌ت ناو حزبه‌كانیش بون به پراكتیك و وڵات بوه‌ته وڵاتی هه‌موان، ئه‌و سه‌رده‌مانه تێپه‌رین، ئه‌و گروپانه‌ی بوبونه مشه‌خۆر و ئه‌وانی تریش هه‌موی برسی له ئێستادا هیچیان نه‌ماون.
شار رێكخراوه‌ته‌وه، هاتوچۆ ئاسایی و ژیان به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی ده‌روات، هه‌موان تامه‌زرۆی هه‌ڵبژاردنن بۆ ئه‌وه‌ی باشترین هه‌ڵبژێرن بۆخزمه‌تكردن و باشتر كردنی وڵات، ئێستا ده‌ستكراوه به دروستكردنی سه‌دی و پلاو بۆ سهدوبیستی شار داده‌نرێت، هه‌ڵبجه‌و شاره‌كانی تریش داهاتی ناوخۆی خۆیان به‌كار ده‌هێنن و شاره‌كان خه‌ریكی خزمه‌ت و گهورهبونن.
له‌و په‌ری خۆشحاڵیدا بوم هه‌رایه‌ك دروست بوو وتیان هه‌سته ، هه‌سته، وتم بۆچی وتیان كاره‌با ی حكومی برا برۆ مۆلیدهكه داخرایه‌وه، شتی زۆرمان داگیرساندبوو، برۆ هه‌ڵی بده‌ره‌وه، ئاگاداری خۆشت به ده‌ستی لێ نه‌ده‌ی كۆرۆنا هه‌یه، خه‌به‌رم بویه‌وه له بێكاره‌بایی و سه‌ره‌می كۆرۆنادا، لامهركهزیهتهكه ته‌نها له‌خومدا بوو نه‌ك به واقعی.