سلێمانی له لانکه‌ی رۆشنبیرییه‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی پۆپولیزم
2/12/2019 11:32:00 AM
نەوزاد جەمال
له‌سۆسۆلۆجیای شاری سلێمانیدا، به‌شارێک داده‌نرێت که‌رازیکردنی کارێکی ئاسان نه‌بووه. له‌مێژووی دامه‌زراندنییه‌وه، پۆتێنساڵی(ماته‌وزه) ئه‌م شاره له 'یاخیبوون، ناڕازیبوون و مه‌یلی ره‌تکردنه‌و له‌خۆڕازیبوونی' تێدابه‌رجه‌سته‌بووه.
بۆیه، رازیکردنی هاوشارییه‌کانی به‌درو‌شمی "پایته‌ختی رۆشنبیریی"، لێسه‌ندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک مافی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تییه له‌خزمه‌تگوزاری و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابورییدا. ئه‌وه‌ی، به‌سه‌ر شاره‌که‌دا هاتووه، به‌بۆنه‌ی روناکبیری و چالاکی هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌وه په‌رده‌پۆش ده‌کرێت. له‌کاتێکدا سلێمانی بۆیه پێشه‌نگی روناکبیری- سیاسیه، چونکه به‌شێکی جوڵانه‌وه سیاسی و ئه‌ده‌بی و ئاراسته ئایدۆلۆجی و ته‌نانه‌ت ئایینیه‌کانیش، ئه‌گه‌ر لێو‌ه‌ی سه‌ریان هه‌ڵنه‌دابیت، په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و پرشنگیان بۆ جێگه‌کانیتر داوه‌ته‌وه.
به‌ڵام، چۆن فه‌زای روناکبیری په‌رده‌ی به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانیتردا داوه؟ پێده‌چێت ئه‌رکێکی میدیای پۆپولیستی، ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی قسه‌کردن بێت بۆ زۆرێک، وه‌ک له‌وه‌ی زه‌مینه‌ی بیرکردنه‌وه‌و پرسیارکردن بسازێنێت. مرۆڤی قسه‌که‌ر(پۆپولیست) هه‌رگیز یه‌کسان نییه به‌مرۆڤی بیرکه‌ره‌وه‌و پرسیاردروستکه‌ر.
ئه‌وه‌ی زۆرترین بڵێت، شاشه‌کان بۆخۆی ده‌بات. به‌ڵام، که‌مترین چالاکی بیرکردنه‌وه‌ی ده‌بێت. ده‌رفه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی که ده‌یڵێت نییه. ئیتر، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌رو لۆجیک هه‌ر بخه‌لاوه. چونکه، ئه‌و مرۆڤه، توانای مێشکی به‌ئاراسته‌یه‌ک به‌کارده‌هێنێت: به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر وه‌ریگرتووه‌و هه‌ڵیچنیووه، له‌به‌رگێکی ره‌وانبێژی و زمانپاراوییه‌وه، تا بیسه‌ران سه‌رسامبکات.
جیاوازییه‌کیتری ئه‌و دووتایپه مرۆڤه له‌وه‌دایه، بیرکه‌ره‌وه، له‌پانتایی پرسه نه‌وتراوو ده‌ستبۆنه‌براوه‌کاندا بیرده‌کاته‌وه. پێشئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ویتر بدوێت، له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌کانیدا ده‌دوێت. پێشئه‌وه‌ی ده‌می به‌ره‌خنه‌بارانکردن و سه‌رزه‌نشتکردنی ئه‌ویتر بکاته‌وه، بیرده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ده‌یڵێت تاچه‌نده ئه‌نجامی زانیاری و توێژینه‌وه‌ی دروسته؟ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌دا بدوێت، به‌ره‌وخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌خه‌می راکێشانی گوێگر‌و جه‌ماوه‌ردا نییه!
له‌م شاره‌دا، به‌ناوی رۆشنبیرییه‌وه، له‌شکرێک له‌قسه‌که‌ری زمانپاراوو وتاربێژ جا سیاسی بێت یان ئایینی هه‌ستپێده‌که‌یت. هه‌یانه میدیاکاره، هه‌شه رۆژنامه‌نووس و هتد... من ناڵێم، جیاوازی له‌نێوان شاره‌کانی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵام جیاوازییه‌که ئه‌وه‌نده رووکه‌شییه، نیوهێنده پێکیهاته‌یی-بونیادی نییه. ره‌نگه، له‌به‌راوردێکی ساده‌دا هاوڵاتییه‌کی سلیمانی له‌به‌رامبه‌ر شارێکی‌تر، جیاوازییه‌که له به‌هێزیی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ربڕین و قسه‌کردندابێت. به‌ڵام، به‌هره‌ی قسه‌کردن، یه‌کسان نییه به‌توانای ژیری باڵا‌و روناکبیریی قوڵ.
نه‌ریتی قسه‌کردن وده‌ربرین له‌سلێمانییدا به‌ه‌ۆی کاریگه‌ری هۆنراوه‌ی شاعیران یان بڵاوکراه‌کانه‌وه یا هه‌ر شتێکیتربێت، وایکردووه خه‌ڵکه‌که‌ی له‌خۆرازی و کراوه‌ته‌ر راکانی ده‌رنبڕێت. ئه‌م توانایه، له‌قسه‌وباسی رۆژانه‌ی سیاسه‌ت، له‌بازارو دیوه‌خان و کۆڕه‌کاندا، یان له‌خۆپیشاندا، یان له‌میدیاکاندا (رێژه‌یه‌کی به‌رچاوی میدیاکانی هه‌ولێر کادێره‌کانی له‌سلێمانییه‌وه راکێشا) به‌رچاوه. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر فه‌زای روناکبیریی شاره‌که‌دا زاڵه، سێبه‌ری قسه‌که‌ره‌کانه.
له‌تۆڕه‌کانیشدا، زۆرترین مرۆڤی قسه‌که‌ر له‌به‌رگی سیاسی، ئایینی، روناکبیری، کولتوری، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی، رۆژنامه‌وانی و میدیادا ده‌بینین. زۆربه‌ی قسه‌کانیش به‌ئاراسته‌ی خۆخاڵیکردنه‌وه، هه‌ڵڕشتنی په‌نگاوێکی ناخه‌کییه به‌پاساوی بارودۆخه‌که. قسه‌که‌ره‌کان له‌کرۆک و چییه‌تی کێشه‌و بابه‌ته‌کان نادوێن، به‌ڵکو پتر هه‌ستی خۆیان له‌باره‌ی رووداوه‌کانه‌وه ده‌رده‌بڕن. له‌په‌رچه‌کرداری ویژدانییه‌وه، به‌توڕه‌یی، زبری و گیانبازییه‌وه، دێنه‌گۆ.
بۆیه، شکاندن، لێدان، داکوتین، به‌سه‌ر ده‌ربڕینه‌کاندا زاڵن. وه‌کئه‌وه‌ی ئه‌وان، ده‌رگای ئاسمانمان بۆ بخه‌نه‌سه‌رپشت، ئێمه‌ش ده‌ممان داپچڕیوه! له‌ئاسۆی شارێکی وادا، سه‌خته بیرکردنه‌وه‌ی قوڵ و ماقوڵ جێبکه‌وێت. خۆشبه‌ختانه، چاره‌نووسی قسه‌کردن له بیرکردنه‌وه باشترنییه. سه‌ره‌ڕای کاریگه‌ری و سیحری وتراوه‌کا‌ن. به‌ڵام، به‌خێرا‌یی له‌بیرده‌چنه‌وه‌و ده‌ڕژێنه خاشاکی ووتراوه‌کانه‌وه!
له‌پێناوبیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که روودات و ئێستا ده‌قه‌ومێت، پێویستیمان به‌بێده‌نگیه‌کی قوڵ هه‌یه. نه‌ک ته‌نها بیرکردنه‌وه‌ی که‌ده‌بێت چی بڵێین، به‌ڵکو چۆن بیر له‌کێشه‌و ته‌نگه‌ژه‌کان بکه‌ینه‌وه. زۆر وترا، ئیتر سه‌روه‌ختی بیرکردنه‌وه‌و رامانه. وتن به‌بێبیرکردنه‌وه، وه‌ک ته‌قه‌کردنه به‌ناو تاریکیدا.