که‌ی ژیان وه‌ک جاران ده‌گه‌ڕێته‌وه ؟
4/13/2020 3:54:00 PM
د.سنور قادر کۆکۆیی
که‌ی ده‌توانم بێ ترس بڕۆم بۆ بازاڕ و سه ردانێکی که‌سو کار بکه‌م ؟ که ی له خۆشی یه‌ک دا ده‌توانم به‌شدار بم و که‌ی کواره‌نتاین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوو چۆ به ته‌واوی هه‌ڵده‌گیرێت ؟ کاتێک له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌ته‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه ده‌که‌یت ، ئه‌م پرسیارانه مێشکت داگیرده‌کات. له ڕاستی دا ئه‌مه ته‌نها من و تۆ نین که بیر له‌م پرسیارانه ده‌که‌ینه‌وه که ڕه‌نگه به‌ر له بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایره‌سی کۆرۆنا مانایه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بوبێت ، ئه‌مه پرسیاری زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارو و زانایانی بواری پزیشکی و وه‌زیرانی ته‌ندروستی زۆر به‌ی ووڵاتانی جیهانیشه که وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌م کاته‌دا سه‌خته.
هه‌مومان زۆرمان له‌سه‌ر سروشتی نه‌زانراوی ئه‌م ڤایرۆسه‌و ئه‌و ئاڵنگاریی یانه بیستووه که که له به‌رده‌م زانستی پزیشکی و سیستمه ته‌ندروستی یه‌کان دایه له ڕوو به‌ڕوبونه‌وه‌ی دا. بۆیه ئه‌بێت بڵێین ، ئه‌و ژیانه ی که کۆرۆنا نه‌خشه‌ی بۆ ده کێشته‌وه ته‌واو جیاواز ده‌بێت له‌و ژیانه‌ی پێشوو ، به‌ڵام ده‌توانین تا که‌ی هه‌ڵکه‌ین له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و نه‌بونی جوڵه‌ی بازاڕ و کاریگه‌ری یه نه‌رێنی یه‌کانی له‌سه‌ر باری ئابوری خێزانه‌کان ؟هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه زۆر به‌ی ووڵاتان ئێستا کار له سه‌ر ستراتیجێک ده‌که‌ن بۆ ده‌رچوون له دۆخی قه‌ده‌غه‌ی هاتوو چۆ و وه‌ستانی بازاڕ.
له ڕاستی دا زۆربه‌ی ووڵاتان تا ئێستا نه گه‌یشتونه‌ته خاڵێک که تیایدا به ته‌واوی بتوانن قه‌ده‌غه‌ی هاتو چۆ هه‌ڵبگرن و چه‌رخی ئابوری بخه‌نه‌وه گه‌ڕ به‌ڵام هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئه‌م ڤایرۆسه وا به ئاسانی ته‌فرو تونا ناکرێت و تا ئه‌و کاته‌ش که ڤاکسینێک ده‌که‌وێته بازاڕ به لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک ساڵ ده‌خایه‌نێت ، هه‌موان هاوڕان که به‌ر له هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی ها تووچۆ پێویسته چێکی ته‌واوی سیستمه ته‌ندروستی یه‌که‌یان بکه‌ن و ئه‌زنه‌کێک *بده‌ن به سیستمه که‌یان بۆ گۆڕانکاری به شێوه‌یه‌ک که له گه‌ڵ بارودۆخی دوای بڵاو بونه‌وه‌ی کۆرۆنادا هه‌ڵبکات. هه‌ندێک له ووڵاتانی ئه‌وروپا وه‌ک چیک ، دانیمارک و نه‌مسا هه‌ندێک له ڕێکاره‌کانی توند‌و تۆڵی قه‌ده‌غه‌ی هاتوو چۆ یان که‌م کردۆته‌وه و له به‌رانبه‌رداژماره‌ی پشکنینه‌کانیان زیاد کردوه. له ئیسرائیلیش گرووپێک له ڕاوێژکارانی ده‌زگای ئاساییشی نیشتمانی دۆکیومنتێکیان ئاماده کردووه.که ستراتیجی درچوون له دۆخی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕوون ده‌کاته‌وه.
له ئه‌مریکا تیمێکی شا ره زایانی بواری سیاسه‌تی ته‌ندروستی و نه خۆشیزانی له زانکۆی جۆن هۆپکنز له‌گه‌ڵ ده‌زگایNational Enterprise Institute""ڕاپۆرتێکیان نوسیوه‌ته‌وه به‌ناوی ؛ "کاردانه‌وه‌ی نیشتمانی به‌رانبه‌ر کۆرۆنا : نه خشه ڕێگای ئاسایی کردنه‌وه"له کاتێک دا که هه‌مو جیهان سه‌رگه‌رمی لێکه‌وته ڕاسته‌و خۆکانی ئه‌م په‌تا جیهانگیره‌ن ،ئه‌م ڕاپۆرته کار له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌کانی تری ئه‌م بڵاوبونه‌وه‌یه ده کات ته‌نانه‌ت هه‌نگاوه پێشنیار کراوه‌کانی سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌و خستنه‌وه‌گه‌ڕی چه‌رخی ژیانی ڕۆژانه‌ش باس ده‌کات. ئه‌م گروپه له شاره‌زایان چه‌ند قۆناغێکیان پێشنیار کردوه : که یه‌که‌م بریتی یه له قۆناغی خاو کرنه‌وه‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌که: مه‌به‌ست له‌م قۆناغه ئه‌وه‌یه که بڵا و بونه‌وه که‌م بێته‌وه ،پشکنینێکی زۆر بکرێت ،و دڵنیا بین له‌وه‌ی که سیستمی ته‌ندروستی ده‌توانێت به سه‌لامه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه بکات که توشی په‌تاکه ده‌بن .له‌م قۆناغه‌یا دوره‌په‌رێزی کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوو چۆ وه‌ک به‌شێک له کرده‌ی دووره په‌رێزی کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر خێرایی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشی یه که .جگه له‌وه‌ش زیادکردنی ژماره‌ی پشکنیین و ته‌ختی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌کان ،زیادکردنی ژماره‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکردو وبه‌هێز کردنی هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه که به دابینکردنی پێداویستی خۆپارێزی پزیشکی و خستنه‌گه‌ڕی سیستمێکی ڕووپێوی نه خۆشی یه‌که‌و دروستکردنی ژێرخانێک له داتا و ته‌کنه‌لۆجی بۆ به دواداچۆن و شوێن پێ هه‌ڵگرتنی و شی کردنه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه، به‌شێکن له‌و کاره گرنگانه‌ی که ده‌بێت بکرێن.
بۆ ئه‌وه‌ی بچینه قۆناغی ئاسایی کردنه‌وه پێویسته سیستمی ته‌ندروستی گشتی ئه‌زنه‌کێک به خۆی بدات له به‌رزکرنه‌وه‌ی توانستی دا بۆ پشکنینی زیاتر و شوێن پێ هه‌ڵگرتنی ڤایره‌سه‌که به به‌رزکرنه‌وه‌ی توانای مرۆیی و تاقیگه‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، گه‌ر سه‌یری ئه‌زمونی کۆریای باشور بکه‌ین که یه‌کێکه له‌و نمونانه‌ی که توانیوێتی تا ڕاده‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتوو بێت له ڕێگه گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م په‌تایه ، ئه‌ویش به زیادکرنی ژماره‌ی پشکنینه‌کان، به شێوه‌یه‌ک که له هه‌مو سه‌دو هافتا که‌سێکی ئه‌و ووڵاته که‌سێک پشکنینی بۆ کراوه. خۆشبه‌ختانه فێر بونی ته‌کنیکیی پشکنین کرده‌یه‌کی ئاسانه و به ئاسانی ده‌توانرێت کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشکان ڕابهێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی پشکنینن بکرێت.
هه‌ر قۆناغێک له‌م قۆناغانه پێویستیان به سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه هه‌یه ، له حاڵه‌تێک دا ئه‌گه‌ر نه خۆشی یه‌که بڵاو بێته‌وه جارێکی تر ئه‌واپێویسته بچینه‌وه قۆناغی یه‌که‌م(وه ک یاری ماروپه‌یژه) .
به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م ڕا پۆرته پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات که به‌رله‌وه‌ی ڕیکاره‌کانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هێور بکرێته‌وه پێویسته بۆ ماوه‌ی چوارده ڕۆژی یه‌ک له دوای یه‌ک ژماره‌ی توشبوانی په‌تاکه له داکشان دا بێت، نه‌خۆشخانه‌کان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واو دابن بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشه‌کان وه‌ک چۆن نه‌خۆش له کاتی ئاسایی دا وه‌رده‌گیرێت نه‌ک به پێ ی ستانداردی کاتی قه‌یران.، جگه له‌وه سیستمی ته‌ندروستی توانایه‌کی باشی هه‌بێت بۆ پشکنینی به‌رده‌وام و ژێر خانه‌که‌ی ئاماده‌کرابێت به ته‌واوی بۆ به دواداچوون و شوێن پێ هه‌ڵگرتنی هه‌مو تووشبووه سه‌لمێنراوه‌کان و به‌رکه‌وتنه‌کانیان..
قۆناغی دووه‌م قۆناغی کرانه‌وه‌و هێورکرنه‌وه‌ی قەدەغەی ھاتووچۆیه : بۆ نمونه له‌م قۆناغه‌دا ده‌کرێت زانکۆ‌و په‌یمانگاکان و خوێندنگه‌کان بکرێنه‌وه(له ئه‌مریکا) ، هه‌ندێک کار و پیشه ئه‌کرێت بخڕێنه‌وه گه‌ڕ ، به‌ڵام سه‌ختترین کاری ئه‌م قۆناغه کردنه‌وه‌ی خوێندنگه سه‌ره‌تایی یه‌کانه، به هۆی تێگه‌یشتن و ته‌مه‌نی مناڵه‌کانه‌وه ، ئه‌توانرێت سه‌لیقه به کار بهێنرێت بۆ نمونه هه ر گرۆپێک له خوێند کاره‌کان ڕۆژێک بێنه‌وه‌و گرووپه‌که‌ی تر به شێوه‌یه‌کی تر.خه‌ڵک ئه‌بێت تێبگات له‌وه‌ی هه‌ندێک شت هه‌ن که ناتوانین وه‌ک پێشتر سازی که‌ین وه‌ک کۆبونه‌وه گشتی و بۆنه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان ،و هه‌ندێک گۆڕانکاری هه‌میشه‌ییش له ئاکاروهه‌ڵسو که‌وتمان دا پێویسته تا ئاو کاته‌ی چاره‌سارێکی کارا یان ڤاکسینێک ده‌ده‌ۆزینه‌وه وئه و کاته ئیتر ده‌تواننین بڵێین که چوینه‌ته قۆناغی سێ یه م.
له قۆناغی سێ یه‌م دا ئه‌توانین تا ڕاده‌یه‌ک ژیان ئاسایی بکه‌ینه‌وه :ئه‌وه ئه‌و کاته‌یه که ڤاکسین یان چاره‌سه‌ر ئاماده‌یه، کاتێکه که که سیستمی ته‌ندروستی توانایه‌کی به‌هێزی هه‌یه بۆ ڕوو پێووی و به دواداچونی توشبوان ، ئاستێکی به‌رزی هه‌یه بۆ پشکنین و شوێن پێ هه‌ڵگرتنی به‌رکه‌وتوان. کاتێکیشه که سیستمی ته‌ندروستی ئاماده‌یه بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌و هه‌ر په‌تایه‌کی جیهانگیری تر. ئه‌م ڕاپۆرته به پێویستی ده‌زانێت سیستمی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌ک ڕێکبخرێته‌وه که ئاماده بێت بۆ ڕووبه‌ڕو بونه‌وه‌ی هه‌ر په‌تایه‌کی تر که له داهاتوودا له جیهان دا بڵاو بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش به ئاماده‌کردنی توانا بۆ دروستکردنی ڤاکسین به خێرایی، خستنه گه‌ڕو دروستکرنی سیستمێکی ڕوو پێووی و شوێن پێ هه‌ڵگرتنی په‌تا به به‌کار هێنانی ته‌کنه‌لۆجیای نوێ.
ئه‌م ڤایره‌سه نه عله تی یه وا به ئاسانی ده‌ستی له یه‌خه‌مان به‌ر نادا ، ڕاسته ژماره‌ی نه خۆشه‌کانی ئێمه که‌م بۆته‌وه ، خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌شیان له دۆخێکی ته‌ندروستی باشدان ، ئه‌مه مانای ئه‌وه نی یه پشتێنی لێ بکه‌ینه‌وه‌و پێمان وابێت ته‌واو بووه ،تا‌ئێستا له کوردستان به هاوکاری خه‌ڵک و ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌کان توانرا وه خێرایی بڵاو بونه‌وه که‌م بکرێته‌وه ، نه‌خۆشخانه‌کان و کۆمه‌ڵگا له دروستبوونی قه‌یرانی گه‌وره‌ی مرۆیی بپارێزرێن ،به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه تا ئه‌و کاته‌ی له میدیاکانه‌وه گوێبیستی ئه‌وه‌بین که توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمار نه‌کراوه.
له گه‌ڵ هێور بوونه‌وه‌ی ڕێکاره‌کانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ دا پێویسته ئاکار‌و هه‌ڵسوکه‌وتمان بگۆڕین بۆ پاراستنی خۆمان و ئازیزانمان ، ڕاستی یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر ئه‌وه‌یه ژیانی پێش کۆرۆنا به ته‌واوی جیاوازه له ژیانی دوای کۆرۆنا.
تا ئێستا ڤایره‌سه‌که‌هه یه، له‌ده‌ره‌وه‌یه و نه‌هاتۆته ناو ماڵه‌کانمان ، ئه بێت بزانین که چوینه ده‌ره‌وه چۆن له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌ڵکه‌ین
به شێوه‌یه‌ک که نه ئه‌و له ئێمه نزیک بێته‌وه نه ئێمه له‌و .
*ئه‌زنه‌ک دان : له‌ناوجافی گه‌رمیان و شاره‌زوور به کار دێت به واتای ووشه‌یupgrade به‌کارم هێناوه.