چیرۆکی سەرکەوتنی تایوان بەسەرڤایرۆسی کۆرۆنایا بەبێ قەدەغەی ھاتووچۆ!
4/5/2020 5:07:00 PM
د.سنور قادر کۆکۆیی
تایوان دەوڵەتێکی
بچکۆلەیە ئەکەوێتە رۆژھەڵاتی ئاسیاو باشوری ڕۆژھەڵاتی چینەوە.ژمارەی دانیشتوانی
تایوان بە شێوەیەکی گشتی نزیکە لە بیست و سێ ملێۆن و نیو .ھەرچەندە تایوان تەنھا
١٣٢ کیلۆمەترە دورە لە سەرزەمینی سەرەکی چینەوە کە تەنانەت کەمترە لە دووری نێوان
ھەولێر و سلێمانی ، ھاتو چۆیەکی زۆرو ھاوبەشی یەکی کلتوریش لە نیوانیان دا ھەیە
,بەڵام تا کاتی نوسینی ئەم بابەتە تایوان تەنھا ٣٣٥ حاڵەتی کۆرۆناو ٧ حاڵەتی مردنی
تۆمار کردووە!
تایوان زۆر بەخێرایی
توانی ژێرخانی سیستمە تەندروستی یەکەی ڕێکخاتەوە بە شێوەیەک کە نەھێڵێت زیاتر
نەخۆشی یەکە پەرە بسەنێت!
چێرۆکی سەرکەوتنی
تایوان بێ داخستنی ژیانی ڕۆژانە لە کوێ وە سەرچاوە دەگرێت ؟
کاردانەوەی خێرا،
ئامادەکردنی ژێر خانی تەندروستی ، پشکنینی بەردەوام ، داخستنی سنورەکان و بە
کارھێنانی تەکنەلۆجیا، ھۆکاری سەرکەوتنی تایوانن لە روبەڕووبونەوەی کۆرۆنایا:
لە تایوان ھیچ
زانکۆو خوێندنگەو شوێنێکی گشتی دانەخراوە بەڵام دەم و چاوی ھەموو تاکێکی تایوانی
خشڵێکی نوێی پێوەیە، ئەویش ماسکە ! ئەو فاکتەرانەی بونە ھۆی ئەم سەرکەوتنە:
بوونی ڕووئیای
تەندروستی لە ناو حوکمدارانی ووڵات:
جێگری سەرۆکی تایوان
ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی جۆن ھۆپکنز لە بواری تەندروستی گشتی دا ،لە
کاتی بڵاو بوونەوەی سارس ئەوکات وەزیری تەندروستی بوو. ھەر ئەوکات دەزگایەکی
ناوەندی دروست کرد بۆ رووبەروو بونەوەی بڵاو بونەوەی پەتا ،
لەسەرو بەندی ھەواڵی
بڵاو بونەوەی کۆرۆنادا ،ئەم دەزگایەی چالاک کردەوە!
لە یەکەم دەرکەوتنی
ھەوکردنی سی یەکان بە ھۆی ڤایرۆسێکی نەزانراو لە وھان ، کەسۆشیاڵ میدیای تەنیەوە،
ھەر ز وو تایوان بەر لەھەموو دنیا دوو پزیشک دەنێرێت بۆ وھان بۆ ھەڵسەندگانی
دروستی ھەواڵەکە.بەتایبەتی کە ئەزمونی ھەبوو لە مامەڵە کردنی چین لەگەڵ بڵاو
بونەوەی سارس دا ،لە ساڵی ٢٠٠٣ ،چونکە چین ناشەفاف بوو وئەو کات تایوانی دراوسێ
بەشێک لەم باجەی دا!
کۆنترۆڵی سنور:
تایوان لە ڕۆژی سی و یەکی دیسەمبەرەوە بەدوواداچونی و پشکنینی بۆ ھەموو ئەو کەسانە
دەست پێ کرد کە لە ووھان و چین دەگەڕانەوە ، کەرەنتینتینەی بۆ ئەوانە دانا و خستنی
یە ژێر چاودێری ! و سزای مادی تا سنوری ٣٠٠٠٠دۆلاری بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاند کە
کەرەنتینە ئەشکێنن ! ئەویش بە بەکارھێنانی ئەپێک کە بۆ مۆبایلی ئەو گەشتیارانەدا
دادەنرا کە لەدەرەوەی وڵات دەگەڕانەوەلە فڕۆکەخانەو سنورەکان، بەشێوەیەک بووکە
بتوانێت چاودێری جمو جوڵیان بکات ھەر لەم ڕێ یەشەوە، تیمەکانی تەندروستی بە
تەلەفۆن لە بارەی حاڵ و دەرکەوتنی نیشانە کانی کۆرۆنا لەکەرەنتینە کراوان
دەپرسنەوە!
بەکارھێنانی
تەکنەلۆجیای زانیاری:
تایوان بیمەی
تەندروستی یەکەی نیشتمانی یە ، زانیاری دوومانگی گەشتی سنورەکانی تێکەڵ بە زانیاری
بیمە کرد بۆ ئەوەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بە ئاسانی دەستی یان بە زانیاری
گەشت و بەر یەککەوتنەکان بگات، وخێرا کاردانەوەیان ھەبێت.کەرەنتینە لە ماڵەوە
دەکرا بۆ کەم کردنەوەی تێچون ! زانیاری گۆڕانی دۆخی نەخۆش و کەرەنتینە کراوان زۆر
زوو لەم سیستمەدا نوێ دەکرانەوە.
بەکار ھێنانی ماسک و
ماسک و ماسک:
لە کاتێک دا کە
ھەموو جیھان دوودڵ بوو لە بەکارھێنانی ماسک ، تایوان بڕیاری دا ماسک بەکار ھێنان
بکاتە بڕیارێکی گشتگیر! بۆ ئەم مەبەستە وەزیرە تەندروستی یەکەی چووەئەڵمانیا ،
لەوێ ھێشتانەخۆشی یەکە دەرنەکوتبوو، لە میانەی سێ ڕۆژ دا زۆربەی ستۆکی ماسکی
ئەڵمانیای کڕیەوە، بەرھەمھێنانی ناوخۆی زیادکرد، حکومەت ھەموو ماسکی کەرتی تایبەتی
کڕی یەوە، ھەموو تاکێکێ تایوانی لە ھەفتەیەک دا دەتوانێت دوماسک بكڕێت بەبڕی سی و
حەوت سەنت! ئەمەش بە کۆنترۆڵێکی ئەلەکترۆنی چاودێری دەکرێت !
شارەزایانی
تەندروستی لەوەگەیشتبوون کە ماسک ئەگەر بەتەواوی پارێزەر نەبێت ئەتوانێت بڵاو
بونەوەی پژمەو کۆکە و دەست دانی بێ ئاگایانە لەدەم و چاو کەم بکاتەوە! ئێستا ژیان
لە تایوان لە جادەو شوێنە گشتی یەکان بەردەوامە بەڵام لە بری بەکار نەھێنانی ماسک
سزا ئەدرێی!
پشکنین و پشکنین و
ئامادەکردنی نەخۆشخانەکان :
جگە لەو ڕێکارانەی
سەرەوە کە باسکران ،
تایوان پشکنینی زۆری
دەکرد و شوێن پێی ئەوکەسانەی ھەڵدەگرت کە بە پۆزەتیڤ دەردەچوون و لە ھەمان کاتیش
دا نەخۆشخانەکانی بە پێی بنەما زانستی یەکان ئامادەکرد بۆ ڕووبەڕوو بونەوە.زانیاری
خۆپارێزی بڵاو دەکردەوە لەبارەی شێوازی دروستی دەست شوشتن ٠دانانی پاککەرەوی
ئەلکھول لە رێستورانت و شوێنە گشتی یەکان بووە بڕیار!
ژیان ، خوێندن،
چونەدەرەوە لە تایوان نەوەستاوە، مردن لە پەنجەی دەست تێ پەڕ ناکات ، ژمارە ی
توشبوانی چەند سەد کەسێکە ، لەو وڵاتەی کە یەکەم کەیسی لە ھەمان ھەفتەدا تۆمار کرد
کە ئیتاڵیاش تۆماری کرد ، ئەو وڵاتەی دەکرا بە حوکمی ھاوسێ یەتێ نزیکی لەگەڵ چین
وھاوبەشی کلتوری وزمانی لەگەڵی ، ژمارەی مردووانی بەھەزاران بوایە!
بەڵام ژیان بەردەوامە
بە ماسکەوە ! بە ئاگایی یەوە!
ئێمە تائێستا لەم
ھەرێمە چکۆلە ھەژارە لەڕووی سیستم و ژێر خانەوە ، باشمان ھێناوە بەھۆی ھاوکاری
نێوان خەڵک و دەزگاکانی تەندروستی و ناوخۆ ، بەڵام ئایا دەتوانین شوێن پێی تایوان
ھەڵگرین بێ قەدەغەی ھات و چۆ؟
قەیران ھەل دروست
ئەکابۆ گۆڕانکاری، ئایا ئەتوانین ئەم قەیرانە بقۆزینەوە بۆ دەستکاری کردن ڕیشەیی
سیستمی تەندروستی ؟
سەرچاوەکان:
1.https://www.taipeitimes.com/News/editorials/archives/2020/03/29/2003733571
2.https://www.taipeitimes.com/News/editorials/archives/2020/03/29/2003733571
3.htps://m.ara.cat/internacional/tecnologia-educacio-model-Taiwan-contenir-pandemia-confinament-coronavirus-covid-19_0_2421357900.html?utm_medium=social&utm_source=facebook&utm_campaign=ara
*پزیشکی چاو و
ماستەر لە پلان و سیاسەتی تەندروستی