566وتار

پارتی و یەکێتی هاوپەیمانیی ڕاستەقینەن

3/21/2020 7:38:00 PM
پەیمان عیزەدین

هەمو هاوپەیمانیی و هاوبەشیەک ، سیاسی بێ یا کۆمەڵایەتی یا ئابوری پێویستی بە بونی خاڵی هاوبەشە ، هاوپەیمانێتی یەکێتی و پارتیش لەسەرئەم بنەمایە دروستبوە و توانیویەتی سەرکەوتوانە بەردەوام بێ .
شەڕی ئەم چەند ڕۆژەی دەزگا بەناوئاسایش و هەواڵگریەکانی ئەو دووحیزبە ئەگەر چی لە ڕواڵەتدا ناکۆکی نێوانیان دەردەخات بەڵام لەناوەڕۆکدا چەندین خاڵی هاوبەشی نێوانیانی خستەڕوو:
۱-هەردولایان دەستیان سورە بە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان وچالاکوانان و هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە .
۲-هەردولایان وەک یەک دادگاکانیان بەکارهێناوە بۆدروستکردنی سیناریۆی جیاجیا و ونکردنی ڕاستیەکان.
۳-هەردولا لەشکرێک لە ئەندام و لایەنگری بێدەنگ و ڕازیان دروستکردوە کە بەئاسانی دەبنە پشتیوانیی بۆ هەمو ئەو گەندەڵیانە .
٤-بە تۆمەتبارکردنی یەکتر و بڵاوکردنەوەی مشتێک لە خەرواری گەندەڵیەکانی یەکتر، سەلماندیان کە زۆرینەی ناڕازیی لە هەرێمی کوردستان لەسە هەقن و هەمو ئەو بێ متمانەیی وگومانانەی لەسەر ئەو دوو حیزبە هەیانە لەجێی خۆیەتی و ناهەقیان لێنەکردون .
٥-هەرولا سەلماندیان کە ئەمانە حیزبی حوکمڕانی نین و ناتوانن سەرو ماڵ و ئەمنیەتی هاوڵاتیان بپارێزن و دەستێکی ئەمین نین بۆ ئێستا و ئایندەی هەرێم .
٦-لەهەموی زیاتر سەلماندیان کە خاڵی هاوبەشی نێوانیان زۆر زیاترە لە ناکۆکیەکانیان ، بۆیە هاوپەیمانیەتیەکی تۆکمە بەیەکیانەوە ئەبەستێت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن