ڕانكینی زانكۆ چیه و چۆن ده‌كرێت؟
1/30/2020 7:17:00 PM
د. بەختیار ئەمین*
پرۆسەی ڕانکینی وێب مەتریکس ئەکادیمی نیە، تەنها پلە بەندی دەکات بۆ زانکۆکان لەسەر ئەساسی وێبسایتی زانکۆ و ژمارەی سەردانکەری وێبسایتی زانکۆ.
ڕانكین چیه؟
بریتیه له پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌ست نیشان كردنی توانا له‌سه‌ر ئاستی؛ به‌رز، مام ناوه‌ند، خراپ. پرۆسه‌ی ڕانكین ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر ناوه‌ندیێكی بازرگاندنی (وه‌كو هۆتێل، هێلی فڕۆكه‌وانی، ڕێستۆرانت….هتد)، یان وه‌رزشی ( وه‌كو تیمی فتبۆڵ، باشترین یاریزان، ڕاهێنه‌ر….هتد. وە دەکرێت بكرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای تاك بۆ نمونه، كه‌سێك له كۆمپانیایه‌كدا كارده‌كات وه پله‌كانی شاره‌زای بەم ئاستانە (Junior, Senior & Principal) ده‌ستنیشان بکرێت. له ناوه‌نده‌كانی سه‌ربازی و پۆلیسدا پله‌ی سه‌ربازی به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ستنیشان ده‌كرێت و هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. بەهەمان شێوه‌ش دەکرێت پلە بەندی بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی باڵادا بەم شێوازانەی خوارەوە بکرێت :
ڕانكینی زانكۆ چیه و چۆن ده‌كرێت؟
سەرەتا ڕانکین
پرۆسه‌یه‌كە بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئەکادیمی ستاف، كواڵیتی خوێندن و ناوبانگی زانكۆ ....هتد له‌سه‌ر ئاستی جیهان (سه‌رچاوه‌ی1)، جۆرەها ڕانكینی زانكۆ هەن، به‌ڵام دیارترینیان ئەمانەن:
تایم هایه‌ر ئیدیوكه‌یشن، كیو ئێس، تایواند یونڤێرستی ناشناڵ ڕانكین، شەنگەهیای، ی‌و ئێس) سەرچاوەى 2
ئه‌گه‌ر ووڵاتی به‌ریتانیا به نمونه وه‌رگرین، سه‌رجه‌م زانكۆكانی به‌ریتانیا كه ژماره‌یان پتر لە ١٠٠ زانكۆن به‌م دوو پێوه‌ره‌ی خوارەوە ڕانكین و هەڵسەنگاندنی زانستی بۆ كواڵیتی خوێندن، توێژینه‌وه و فه‌ند، ژماره‌ی پسپۆڕ و كار و داهێنانی زانكۆكان
Teaching Excellence Framework + Research Excellence Framework
ئه‌م دوو-فره‌یم ۆركه یان پێوه‌ره زانستیه له ساڵی ٢٠١٥ له‌لایه‌ن وه‌زیری زانستی ووڵاتی به‌ریتانیاوە نوسرا و پێشكه‌شی حكومه‌تی كرد، بۆ جێبه‌جی كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی زانكۆكان و دروستكردنی كێبڕكێكی زانستی.
١. فره‌یم ۆركی یه‌كه‌م : به تیچین ئیكسلنس ناسراوه. Teaching Excellence Framework ؛ له‌چوار چێوه‌ی ئه‌م فره‌یم ۆركه‌دا هه‌ر زانكۆ یه‌ك له‌سه‌ر ئه ساسی: ١- تیچین كواڵتی -٢ كواڵیتی وانه ووتنه‌وه،٣- ژینگه‌ی فێكردن و فێربوون، ٤-ئاستی توانای خوێندكار هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و پێوه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه كاری درێژ خایه‌نی زانكۆكان و ستافه‌كانیانه و بۆ نمونه ده‌زگای Advanced Higher Education Academy Fellowships كه به‌شێكه له سیستمی خوێندنی باڵای ووڵاتی به‌ریتانیا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌كات به پێی پێوه‌ری نازناوی زانستی و شیوازی فێكردنی خوێندن كار و میتۆده‌كانی فێركردن…..هتد
٢. فره‌یم ۆركی دووه‌م، به ڕیسێرچ ئیكسلنس ناسراوه Research Excellence Framework :
له چوار چێوه‌ی ئه‌م فره‌یم ۆركه‌دا زانكۆكان ئاستی ژماره‌ی تویژینه‌وه‌كانییان و خزمه‌تی زانستی‌یان له سه‌ر ئه‌ساسی ناوخۆی جیهانی هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ده‌كرێت، بۆ هه‌ر زانكۆیه‌ك توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی سكوڵ، به‌ش و توێژه‌ر هه‌ڵده‌سه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ژماره‌و قه‌باره‌ی فه‌ندی توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سكوڵ، ئاستی كواڵیتی توێژه‌ر به‌پێی ئیمپاك فاكته‌ری جۆڕنال و ژماره‌ی چالاكیه زانستیه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن، وه ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سوودی زانستی‌یان به‌كۆمه‌ڵگا گه‌یاندوه (مه‌به‌ستمان لێكۆڵینه‌وه زانستی كه سودی بۆ كۆمه‌ڵگا هه‌بێت نه‌وه‌كو چالاكی سه‌یران و گه‌شتكردن).
جگه له‌و فره‌یم ۆركانه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌ر زانكۆیه‌ك خه‌ڵاتی ؛ سلڤه‌ر، برۆنز یان گۆڵدی پێ ده‌به‌خشرێت له كاتێكدا كه زانكۆ ڕه‌چاوی ئه‌مانه‌ی كردبێت وه‌كو هه‌بوونی فیمه‌ڵ ستاف- خوێندكار، و ئه‌كادیمست فیمه‌ڵ، و وه هه‌روه‌اها ژماره‌ی چالاكیه گشتیه‌كانی بۆ خوێندكار، …..هتد.
له كۆتاییدا
پرۆسەی ڕانكین و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی زانستی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز و ئاسان نیه، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زۆر به ووریایه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌نجام بدات نه‌ك به‌ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش. ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به ڕیفۆرمێكی كرداری دڵسۆزانه هه‌یه به نه هێشتنی هه‌ژموونی سیاسی و حیزبی، یان میزاجی تاك له‌م ناوه‌ندانه‌دا. وه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌كادیمه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ڕاوێژ بكرێت بۆ دانانی كه‌سی پسپۆر و خاوه‌ن توانستی ئه‌كادیمی به‌رز (نه‌وه‌ك خاوه‌ن توێژینه‌وه‌ی فه‌یك) تاوه‌كو چیتر ناوبانگی خوێندكار، مامۆستا و ناوه‌نده ئه‌كادیمه‌كان له وه زیاتر له كه‌دار نه‌بێت و ئاستی په‌روه‌رده‌و زانست به‌رزبكرێته‌وه بۆ ئاستێكی ستانداردی نیو ده‌وڵه‌تی نه‌ك بچوكراوه‌ی حیزبی تاوكو خوێیندكارانی كورد و مامۆستای كوردیش بتواننن ببنه نمونه‌ی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو له كۆمپانیا جیهانیه‌كان و ناوه‌نده ئه‌كادیمه‌كانی ده‌ره‌وه شان به شانی هاووڵاتیانی هیندی، چاینی، ئێرانی و تورك.
*مامۆستا و توێژەر لە زانکۆی لیڤەرپوڵ / ئینگلتەرا
سه‌رچاوه‌كان:
https://books.google.co.uk/books?hl=en&lr=&id=jEsRVTbukyMC&oi=fnd&pg=PR5&dq=teaching+excellence+and+research+excellence+frameworks&ots=DKU8OPC7Wk&sig=mk16tDj1o8V7OBow6UiANn-BbJo#v=onepage&q&f=false
https://www.timeshighereducation.com/world-university-rankings
https://www.penguin.co.uk/articles/2017/5-things-to-know-about-21-lessons/
https://www.helsinki.fi/en/university/what-is-a-university-ranking