ترسی هونەرمەندان لە تورک
12/7/2019 9:53:00 AM
گۆران هەڵەبجەیی
کارێک کە کورد وەکمیللەت نەک وەک حیزبو دەسەڵات تائاستێکی باش سەرکەوتووبوو بێتتێیداو کوردانی نیشتەجێی هەندەران و بەشەکانی کوردستان جێگەی خۆیان تێدا گرتبێت مەسەلەی بایکۆتی شمەک و کاڵای تورکیە.
جەنگێکە کە کورد توانای خۆیتێدا ئەزموون کردو کاریگەریەکانی سنووری کوردستانی بەزاند وگەشتە هەندێک وڵاتی عەرەبی و هاوڵاتیانی ئەروپیش. خۆشبەختانە ئاکامەکەشی کاریگەر و دڵخۆشکەر بوو.
هەرکەس و لایەن وحیزبێکیش هەوڵی بێنرخ کردنی ئەو بڕیارە شارستانیەی دابیت ئەوە هیچینەچنیوەتەوە و کاروان هەر بەردەوامە.
منوەک تاکێکی کورد ،وەک خەمخۆرێک بۆ نەتەوەکەم ،وەک پاڵپشتێک بۆهەڵمەتی بایکۆت بیرۆکەیەکم بۆهات، وەبڕیاری پراکتیزە کردیم دا.
بیرۆکەکە بریتی بوو لەهاندانی هونەرمەندانی کورد{ ستران بێژان} تا ئەوانیش لەڕێگەی کوورتە کلیپێکەوە هانیخەڵک بدەن بۆپەیڕەوکردنی بایکۆتی کاڵاو شمەک و سەفەرنەکردن بۆ تورکیا، واتەهەرچی سوودی ماددی بەدەوڵەتی تورکیا دەگەیەنێت.
ئەمکارە هیچ تەکلیفێکی دارایی لەسەر هونەرمەندەکە ناکات، لە دووسێ خولەک بەولاوە کات زیاتر نابات، تەنها قسەکردنە،هیچ جۆرە ستۆدیۆ وکامیراو ئامێرێکی پێویست نیە،لە ماڵەوە لە کاتیپشودا ،لە کاتی لێخوڕینی سەیارەدا ،لە کاتیکاردا ،لە دەمی دانیشتن لەتەک برادەراندا ،لە هەموو ئەمشوێنانە بە کامێرای مۆبایل کارەکە جێبەجێ دەکرێت.
لەسەرەتاندا پەیوەندیم کرد بەژمارەیەک لەو هونەرمەندانەی کە ساڵنێکە یەکتر دەناسین و پەیوەندی پڕ ڕێز لەنێوانماندا هەیە.
بەداخەوە هەندێکیان بێباکانەو لوتبەرزانە ڕەتیان کردوە بەشداری بکەن، هەندێکیشیان زۆر بە خێرایی و دڵسۆزانە هاتنە پێشەوە.
پاشان لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە پەیوەندم لەگەڵ ئەوهونەرمەندانەدا گرت کە کەمتر پەیوەندیم هەیە یا هەرنیمە.
ئەوانیش دوو جۆر هەڵسوکەوتیان هەبوو بەشێکیان بەخێرایی وەڵامیان دایەوەو ئامادەییان نیشاندا و کارەکەشیان ئەنجامدا، کە وەک بەندە زۆر زۆرسوپاسیان دەکەم ،یەک دوانێکیشیان بەنامە وەڵامیان دامەوە کە ناخوازن ئەوکارە بکەن
هەندێکیشیان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت وەڵامیان نەداومەتەوە.
قسەملەسەر ئەوانە نیەکە وەڵامیان نەداومەتەوە، چونکە پێدەچێت نامەکەی منیان نەدیبێت ،یا لەوانەیە ئەوپەیچانەی نامەکەم ناردوە بۆ یان هیخۆیان نەبێت و کەسنی دیکەوەک هەودار بیانبەن بەڕێوە.
ئەزلێرەدا تەنها ئاماژە و لێکدانەوە بۆ پاساوەکانی ئەوانە دەکەم کە نەرینی وەڵامیان دامەوە وڕەتیان کردەوە ئەو کارەنەتەوەیی و ئینسانیە بکەن.
پاساوەکانیان لەم خاڵانەدا خۆیدەبینێتەوە
کاتم نیە و زۆر سەرقاڵم
دەمەوێت ماوەیەک دوور بکەومەوە و نامەوێت هیچ کارێک ئەنجام بدەم
حەز لە خۆدەرخستن ناکەم
نەخۆشم و پەتایەکی تووندم گرتوە ،باوەڕناکەم بەم زوانە چاک ببمەوە
من بە جۆری تر خزمەتی نیشتمانەکەمم کردوەو ئەمە بە گرنگ نازانم
بڕوام بەم جۆرە کارانە نیەو سودی ئەوتۆیان نابێت
شارەزاییم لە کلیپی مۆپبایلدا نیە
ئەم خاڵانە گرنگترین پاساوەکانی ئەوهونەرمەندانە بوون کەهێندە کوورتن هێندە نالۆژیکن هێندە بێمانان تا بەرپێی خۆشیان بڕ ناکەن. ئەمانە بەم بەهانەیان تەنها مەبەستیان خۆ دەربازکردن بوو لەو ئەرکە گچکە ئینسانی ونیشتمانیە.
ئەوەی مایەی سەیرو تاڕادەیەکیش شۆک بوو پاساوی چەنددانەیەک لەو هونەرمەندانە بووکە بەکوورتی ئەمانەن:
+مووچەی خانەنشینیەکەم کەمەئیترچۆن تاقەتی کاری وامهەبێت؟
ڕاستیەکەی تێنەگەشتم کە کلیپیکی دوو خولەکی بۆ خزمەتی دۆزێک چ پەیوەندی بە کەمی مووچەوە هەیە؟
+با ئەو کەسانە باسی بایکۆت بکەن کە بەناوی هونەرمەندەوە مووچەی بندیوارو ئیمتیازاتی زۆروەردەگرن. دیسان لەم برادەرش تینەگەشتم کە بۆئەم کارەی بەستەوە بەئیمتیازاتی هەندیک هونەرمەندەوە، کە لەهەندران دەژیو کێشەی ماددی نیە؟
هاوکات هەرهەمان کەس باسی پاڵەوانیەتی خۆی کرد کەلە ئەورپا چی بۆکورد کردوە. وەک ئەوەی تەنها ئەو خەباتی بۆگەلەکەی کردبێت.
+ خانمیکیش گووتی من لەسەرەتاوە بایکۆتم کردەوەو بەردەوامم ،جا گەرئیستا ئەوە بکەم خەڵکوادەزانێت ئێستا خەبەرم بووەتەوە.دوو جار نووسیم بۆی خانم منباسی خۆت ناکەم کەبایکۆت بکەیت بەڵکو مەبەستم هاندانی خەڵکە.بەڵام دیار بوو هەرلێم تێنەگەیشت، یا نەیوست تێبگات.
+ یەکێکیشیان کە نوێیە لە گۆرانیگووتندا ،هێندە بێئەدەبە ، بەرگەی ڕەخنەکەمی نەگرت و لەبرادەرایەتی فەیسبووک سڕیمیەوە. بەداخەوە کە ئەمبێ ئەدەبە هاوشارریمە.
بە بۆچوونی خۆم ڕەتکردنەوەیان لەمسێ خاڵە بەدەر نیە.
ترس لە تورکو دەسەڵاتی ئەردۆغان/ ئەم خاڵە بە هۆکاری سەرەکی دەزانم . شارراوە نیەکە زۆرێک لە گۆرانیبێژان ، زۆر شانازی بەوەوە دەکەن گەر کلیپێک لە تورکیا سازبکەن یا کاررێکی تەکنیکی بۆگۆرانیەکەیان جێبەجێ بکەن. وەک ئەوەی کوردستان خاوەنی سروشتی جوان و توانای تەکنیکی نەبێت. جا ئەو گۆرنیبێژانە حساب بۆ ئەوە دەکەن ،گەر بە دوو قسە پشتگیری بایکۆت بکەنئەوە ترسیگرفتی سەفەریتورکیایان دێتە پێش ،یاخودپێدەچێتبەترسەوە سەفەر بکەن ولێپرسینەوەو سوکایەتی لەپێش چاویان بێت .جا لێرەدا ئەوەی گرنگە بەلایانەوە مانەوەی دەرگای سەفرە بە کراوەیی لەسەر حسابی ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی. دەتوانم بڵێم ئەم خاڵە شمولی زۆربەی ئەوانە دەکات کە ڕەتیان کردەوە.
[خۆ بەزل زان] یا لوتبەرزیئەمە خەسڵەتێکی ڕۆژهەڵاتی دواکەوتووە ، بەوەی کەسێک بەهۆی بەهرەکەیەوەدەگاتە پێگەیەکی دیاریکراو و جۆرێک لە ناوبانگ پەیدادەکات ،ئیدی لە خۆی بایی دەبێت ودونیایەکیپڕ وەهم و خەیاڵ ونا واقیعی لە زهندانی خۆیدا بنیات دەنێت و بەو هۆیەشەوە لە دۆخێکی دابڕودا خۆی دەبینێتەوە ، جا ئەم هەستە نادرووستە وای لێدەکات بازنەیپەیوەندیەکانی و تیکەڵاویبە خەڵکەوەسنوورداربێت و دوورە پەرێز بیت،یاخود بەشداریناکات لە زۆرچالاکی و بۆنەدا تا نەکوێتە بەرچاوی خەڵک ،چونکەبە بۆچوونی خۆی دەرکەوتن لەم شوێنانەدا لە ئاستی مەزنیو ناوبانگیدێننە خوارەوە ، جا ئەزوای بۆ دەچم بەشداری نەکردنی هەندێکیان لەم کارەی مندا دەچێتە هەمان خانەوە ، وای لێک دەدەنەوە بەشداریکردنیان لەم بەرنامەیەدالە ئاستی مەزنی و عەزەمەت و شکۆییان دێنێتە خوارەوە.
ترس لە دەسەڵاتی کوردی {یەکێتی یا پارتی }،نەکا مووچەو ئیمتیازەکانیان ببڕن ،یاخود سەرزەنشتیان بکەن ،چونکە باش دەزانن ئەو دوو حیزبە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ بایکۆدا نین.پێدەچێت ئەم خالە زۆر گرنگی نەبێت وەک خاڵەکانی یەک و دوو ،بەڵام دەبێ بەهەند وەریبگرین.
هەر هونەرمەندێک یا فراوانتر بڵێم هەر بەهرەمەندێک سەرقاڵی هەربوارێک بێت ، گەر لەگەڵ ئازار وخەم و کۆژانەکانی خەڵکەکەیدا نەبێت وبە پراکتیک بەرجەستەی نەکات و نەبێتە یەکێک لە پێشەنگەکانی داکۆکیکار لە میللەتەکەی ،ئەوە پێیبزانێت یا نا کەسێکی خۆپەرست ، بەرژەوەندی خواز ، بێباک، دابڕاو ، نادڵسۆز بۆمیللەتەکەی پێناسە دەکرێت. بۆیە دەڵێم ئەوجۆرە مرۆڤانە باڵیش بگرن، هونەرەکەیان بەبێ هەڵوێست فلسێکی قەڵبناهێنیت.
هونەرمەند بەهەڵوستەوە جوانەو تەواوکەری هونەرکەیەتی ، گەر هونەر لە هەڵوێست دابڕا ئەوە دەبێتە هونەریکی وشک و بێئەرزش.
شەرمە زۆریش شەرمە هونەرمەندێک لافینیشتمانپەروەری لێبدات بەڵام بەهۆی ترس لەتورک ،نەوێرێت بە دووخولەک پشتیوانی خەمی نەتەوەکەی بکات.
دیسان دەڵێم شەرمە زۆر شەرمە هونەرمەندێک هێندە خۆبەزلزان و لووتبەرزبێت خۆی لەسەروی خەڵکی ترەوە دابنێت.
دەزانم وچاوەڕێش دەکەم کە چەندکەسێک لەم هونەرمەندانە لیمزوویر دەبن و لەوانەیە پەیوەندی بکەن پێمەوە ، لێ منگوێ بەوە نادەم،پێم باشەلەسەر گووتنی ڕاستی لێمزویر بن ،نەک لەشاردنەوەی حەقیقەتدا خۆشیان بوێم .
لەکۆتایدا دەڵێم ،ناوی ئەو هونەرمەندانەم لە کن خۆمپاراستوە، گەر ڕۆژێک لە ڕۆژان پۆزینیشتمان پەروەریان لێدا وموزایەدەیان بەرسەر خەڵکی دیکەوە کرد،ئەوە دڵنیابن ئەمهەڵوێستە ناشیرین و نامەسئولەیان دەدەمەوە بەڕویاندا و بە ناویش ئاشکرایان دەکەم.