376 ئابوری

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

08:18 - 11/09/2019

"زەمەن"

ئەمڕۆ نرخی نەوتى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان جارێکی دیکە بەرزبوونەوەیەکى کەمى بەخۆیەوە بینی و نرخی  بەرمیل گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٩١ سەنت.

 
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی ئەیلولی ٢٠١٩، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٦٢ دۆلار و ٩١سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٥٧ دۆلار و ٩٢سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەستە بە ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی بەردین لە لایەن ئەمریکا و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهینانی نەوت لە لایەن وڵاتانی ئۆپیک و گرژیەکانی ناوچەی کەنداو.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن