559 کەلتور

لە ئەڵمانیا ڕێز لە هونەرمەندێکی کورد دەگیرێت

10:06 - 09/09/2019

"زەمەن"

دوای بەشداریکردنی لە پێشانگەیەکی فۆتۆگرافیی بەناوی "قەڵای هەولێر" لە ٢٩ هەمین ڤیستیڤاڵی کولتووریی لودڤیگس هافن، جێگری پارێزگاری شارەکە، خەڵاتی بە هونەرمەندی فۆتۆگرافەری کورد  یووسف مەنتک دەبەخشێ.

لە لێدوانێکدا بۆ بەشی" کولتووری زەمەن" یوسف مەنتیک وتی" وەک کوردێک لە ڤیستیڤاڵی هاوینەی شاری لودڤیگس هافن،  پێشانگەیەکی فۆتۆگرافیم کردەوە، پێشانگەکە بەناوی قەڵای هەولێر بوو. خۆشبەختانە ڕۆژانە میوانێکی زۆری ئەڵمانی سەردانیان دەکرد و پرسیاریان لەبارەی فۆتۆکان و قەڵای مێژوویی هەولێرەوە دەکرد.

سەبارەت بە خەڵاتی رێزلێنانیش. ئەو هونەرمەندە فۆتۆگرافەرە وتی" دوای تەواوبوونی پێشانگەکە، لە لایەن شاروانی شاری لودڤیگس هافن  خەڵاتی ڕێزلێنانم،  لەلایەن جێگری پارێزگار  و بەرپرسیاری کولتووری ئەم شارە،  خاتوو پرۆفیسۆر د.کۆرنێڵا ڕایفن بێرگ پێبەخشرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن