51 کوردستان

دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی یەکێتی و نەوەی نوێی ڕەتکردەوە

01:20 - 15/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

ئێستا دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵاکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی بە ئامانجی راگرتنی کاروباری پەرلەمانی کوردستان رەت کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵای هەریەک لە یەکێتی و نەوەی نوێی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کرد و بە کۆی دەنگ رەتی کردەوە فەرمانی وەلائی بۆ وەستاندنی پرۆسەکە دەربکات.

 ئەو دوو لایەنە لە رێگەی سکاڵاکانیانەوە داوایان کردبوو پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێت، بەڵام دادگا بەبێ ئەوەی هیچ رێکارێکی کاتی بۆ راگرتنی پرۆسەکە پەسەند بکات، سکاڵاکانی رەت کردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن