پارەی بەشەخۆراكی مانگانە لە 500 دینارەوە بۆ 1000 دینار زیادكرا
03:20 - 22/01/2026
زەمەن - هەواڵ
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی
وەزیران، نرخی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە لە 500 دینارەوە بۆ 1000 دینار بۆ هەر
تاکێک بەرزکراوەتەوە”.
محەمەد حەنوون،
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، “هاوکات ئەو دەنگۆیانەی
رەتکردنەوە کە باس لە کەمکردنەوەی بڕی ئاردیش دەکەن لەو بارەوە وتی: “هیچ کەمکردنەوەیەک
لە بڕی ئاردی تاکێک نییە و بەشە ئارد کە 9 کیلۆگرامە، بە تەواوی دابەش دەکرێت”.
بەشەخۆراکی
مانگانە لە شەکر، رۆن، برنج، دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەکان پێکدێ، بەڵام هەندێک
مانگ کەمێک گۆڕانکاری روودەدات.
کامەران فەتاح،
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕاگەیاند: تا ئێستا بە فەرمی
نووسراویان لە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە پێنەگەیشتووە بۆ ئەوەی پارەکە زیاد بکەن.
وتیشی: “ئەگەر
نووسراومان پێ بگات پێوەی پابەند دەبین، چونکە خۆراکەکە لەلایەن ئەوانەوە بۆمان دێت
و دابینی دەکەن”.
لە ئێستادا بریکارەکان
بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ هەر تاکێک 750 دینار وەردەگرن، کامەران فەتاح
وتی: “لەو 750 دینارە، 352 دیناری بۆ ئێمەیە و ئەوەی تری بۆ خۆیانە بۆ کرێی دوکان
و کۆگاکەیانە.