ئەمڕۆ لێزمه باران و بەفر دەبارێت
09:57 - 09/01/2026
زهمهن - ههواڵ
کەشناسیی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە.
کەشناسێک دەڵێت، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە سبەی دوای نیوەڕۆ کۆتایی بێت.
لە راگەیهندراوەکەدا
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ بارانبارین لە باکوور و
باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا
لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، هەندێک کات لە هەندێک ناوچە لێزمەباران دەبارێت.
هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بەفر دەبارێت".
کەشناسیی هەرێمی
کوردستان رایگەیاندووە: "سبەی سارد دەبێت؛ نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕ
پچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. لە ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت".
محەممەد کەمال،
شارەزای کەشناسیی بڵاویكردهوه: "شەپۆلەکە
ئێستا لە زاخۆوە دەستیپێکردووە، دوای نیوەڕۆ سۆران و سنووری هەولێر دەگرێتەوە و
دواتر دەگاتە کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان، بەگشتی سەرتاسەری دەبێت لە کاتی
جیادا".
ئەو کەشناسە وتی:
"شەپۆلەکە دوای نیوەڕۆی سبەی کۆتایی دێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام پلەی
گەرما لە نزیمیدا دەبێت".
بەگوێرەی کەشناسیی
هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما سبەی بەراورد بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ پێنج پلەی سیلیزی
دادەبەزێت و بەمشێوەیە دەبێت"
- هەولێر؛ 13 پلەی سیلیزی
- سلێمانی؛ 10 پلەی سیلیزی
- دهۆک؛ 11 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە؛ 10 پلەی سیلیزی
- کەرکووک؛ 14 پلەی سیلیزی
- زاخۆ؛ 10 پلەی سیلیزی
- پیرمام؛ 9 پلەی سیلیزی
- سۆران؛ 5 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران؛ 2 پلەی سیلیزی
- چەمچەماڵ؛ 13 پلەی سیلیزی
- گەرمیان؛ 16 پلەی سیلیزی