بەپەلە.. شاڵاو عەلی عەسکەری وازی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی هێنا
05:01 - 01/12/2025
زەمەن:-
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و تێڕوانین و ستراتیژی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە دەباشان کۆبووە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد و تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە بریتیبوون لە، پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و تێڕوانین و ستراتیژی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەوەكرایەوە، مەهامی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەت خزمەتكردنی هاوڵاتییان و سەرجەم چین و توێژەكانە بەبێ جیاوازی.
بافڵ تاڵەبنای لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، کە یەکێتی دەوری خۆی دەگێڕێ و هێزی کۆمەڵانیی خەڵکی کوردستان دەبێت لەگەڵ هاوپەیمان و لایەنە سیاسیەکانی عیراق بۆ بەدیهێنانی عیراقێکی بەهێز و سەربەخۆ، کە بگات بە ئاستی چاوەڕوانی گەلەکەی و بە پرۆژەیەکی سیاسی و ئابووریی نوێ خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی عیراق بە هەموو نەتەوە و مەزهەب و پێکهاتەکانییەوە بکات بەبێ جیاوازی.
هاوکات، هەر لەكۆبوونەوەكەدا، دوای 49 ساڵ خەبات، (شاڵاو عەلی عەسكەری)، بەویستی خۆی دەستبەرداری پۆستی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو و وتی: کە لە دەرەوەی ئۆرگان و بەرپرسیارێتی حزبی داكۆكیكارێكی سەرسەختی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت و لەهەر وێستگەیەكی خەباتیشدا لەپێناو یەكێتی ئامادەیی دەبێت.