22 کوردستان

سەرچاوەیەکی ئەمنی: بۆ دوو مەبەست خەڵکی لاجان لەماڵەکانیان دەرکراوە

03:47 - 01/12/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند: چۆڵکردنی خەڵکی گوندی لاجان بۆ دەرەوەی گوندەکە تەنها رێکاری ئەمنییە بۆ دوو مەبەست.

 ئەمرۆ دووشەممە، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دانیشوانی گوندی لاجان، ماڵەکانیان پێچؤڵکرا و ئاوارەبوون، سەرچاوەیەکی ئەمنی نزیک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمیش لە بارەیەوە ڕایگەیاند: چۆڵکردنی خەڵکی گوندی لاجان بۆ دەرەوەی گوندەکە تەنها رێکاری ئەمنییە بۆ دو مەبەست، ئەوانیش دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و دەستگیرکردنی تەقەکەرانی هێرشەکەی سەر پاڵاوگەی لاناز.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن