ڕوداوێکی هاتووچۆ بریندارێکی لێ دەکەوێتەوە
03:34 - 01/12/2025
زەمەن:-
پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب و مان بارهەڵگر لەسەر ڕێگای کەلار ڕزگاری بریندارێکی لێکەوتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ (دووشەمە)ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆیتا هایلۆکس و مان بار هەڵگر لەنێوان هەردوو قەزای کەلار و ڕزگاری پێکیاندادا کە هەردووکیان بەئاراستەی قەزای ڕزگاری ڕۆیشتوون.
لەئەنجامی ڕووداوەکەدا سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس برینداربوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکرا و زیانی مادیش بەرئۆتۆمبێلەکە کەوت.
لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری ڕووداوکە دەستیپێکردووە.