١٣ موڵکی دیکە لە چاڤی لاند دەفرۆشرێت
01:37 - 10/11/2025
زەمەن _ سلێمانی
بەشێکی دیکەی موڵکەکانی چاڤی لەڕیگەی زیادکردنی ئاشکراوە دەفرۆشرێت و داوا دەکرێت هەرکەسێک خوازیاری کڕینانە بەشداری بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووهەمی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر داوای بریکاری داواکاری وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بەشیکی دیکەی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشرێت، کە ژمارەیان ١٣ موڵکە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتوە، موڵکەکان دەکەونە کەرتی یەکی مەڵکەندی و دەباشان، تۆمارن بە ناوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاریی – هاوپشکی تایبەت، ئەویش بەرامبەر قەرزی خاوەن قەرزی وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان / سەرەڕای کارەکەی کە بڕەکەی 3.580.210.000 سێ ملیار و پێنج سەد و هەشتا ملیۆن و حەوت سەد و دە هەزار دینارە بە ڕەسمی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتیانەوە.
داواشکراوە، هەرکەسێک کە خوازیرانی کڕینی موڵکەکانە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندیدار بکات و بارمتەی یاسایی بە ڕێژەی (١٠٪)ی نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکانی ئاماژە بۆکراو دابنێت و ناسنامەی نیشتیمانی و پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون لەگەل خۆیدا بەرێت، چونکە زیادکردنەکە 30 ڕۆژی دیکە ئەنجامدەدرێت.