سەعدی پیرە: ئێمە حاکمێتی کەسمان قبووڵ نییە
09:00 - 04/11/2025
زەمەن پرێس
سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، وتارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایلێکی
جیاوازیان هەیە، تەنانەت لایەنگرانی حزبەکانی دیکەش گوێیلێدەگرن.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمیدیای حزبەکەی رایگەیاند، وتارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایلێکی جیاوازیان هەیە، گەنجان حەزیان
لێیە و تەنانەت لایەنگرانی حزبەکانی دیکەش گوێی لێدەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رەفتارانەی پارتی دەیکات، شەراکەتی هاوبەش
نییە، رەفتاری لایەنێکە کە خۆی بە حاکم بزانێت، ئێمە حاکمێتی کەسمان قبووڵ نییە،
ئێمە حاکمێتی هاوبەشمان قبووڵە.