مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٧٢٣ هەزار دینار دەفرۆشرێ
01:54 - 08/09/2025
زەمەن _ ئابووری
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و ٦٠٠ دۆلاری تێپەڕاند و مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٧٢٣ هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێم دەفرۆشرێت.
جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێت، بەرزترین نرخی مێژووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ڕایگەیاند: "نرخی زێڕ لە بەرزترینی مێژوویدایە، ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ لە هەرێمی کوردستان بە ٧٢٣ هەزار دینار دەفرۆشرێت".
دەشڵێت: "ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٢ بە ٧٥٧ هەزار دینارە و عەیار ١٨ش بە ٦٢٠ هەزار دینارە"
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگران دیاریکردووە بەبێ حەقدەستە، "نرخی حەقدەستی زێڕی عێراقی مسقاڵی ٢٥ هەزار دینارە و کەمترینە؛ زێڕی ئیتاڵی زۆرترین حەقدەستی هەیە و بۆ مسقاڵێک دەگاتە نزیکەی ١٥٠ هەزار دینار، بەدوای ئەویشدا زێڕی تورکی و کەنداو هەن".