كەیسی دادگایكردنی شاسوار عەبدولواحید چی لێدێت؟
01:23 - 13/08/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
شەوی رابردوو شاسوار عەبدولواحید،
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیرکرا. فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی
کوردستان رایگەیاند، هێزێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە،
هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و رفاندوویانە، بەڵام بەپێی بڕیاری دادگە، دەستگیرکردنەکە
لەسەر قەرزە بۆ دەستگرتن بەسەر موڵکدا.
ئهگهرچى بڕیاربوو
ئهمڕۆ سهرۆكى جوڵانهوهى نهوهى نوێ لهشارى سلێمانى دادگایی بكرێت، بهڵام بهگوێرهى
چهند زانیارییهك ئهو پرۆسهیه دواخراوه.
بهگوێرهى زانیاریەكان؛
دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بۆ هەشت ڕۆژی دیکە دواخراوهو تاوەکو 24ی
ئەم مانگەش شاسوار عهبدولواحید ڕادەگیرێتو بەکەفالەتیش ئازادناکرێت.
شەوی ڕابردوو،
شاسوار عەبدولواحید لەماڵەکەی خۆی لەگوندی ئەڵمانیی شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی
لەسەری تۆمارکرابون، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا، بهگوێرهى نوسراوێکی
دادگا، شاسوار عەبدولواحید بەمادەى 431 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە کە لەسەر
سکاڵای ئەندامێکی پێشوی پەرلەمانی کورستان بەتۆمەتی هەڕەشەو ناوزڕاندن بوە.
ەڕێوەبەرایەتیی
جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فەرمانگەکانی داد، بە
نووسراوی ژمارە 684/2024 لە 22-09-2024 کە جێبەجێکاری داد، ڤیان کامەران حەمەڕەشید
واژۆی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، سەبارەت بە داواکاریی بریکارانی داواکاری جێبەجێکردن
(بانکی سلێمانیی یەک) لە 05-09-2024 تایبەت بە دانانی هێمای مامەڵەنەکردن لەسەر ئەو
موڵکانەی ئاماژەی پێدراوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزی وەزارەتیان بە بڕی 91 ملیار
و 760 ملیۆن و 660 هەزار دینار.
1. سەبارەت بە داواکاریی یەکەم تایبەت بە
دانانی نیشانەی گلدانەوە (حیجز)، لەسەر موڵکەکانی کۆمپانیای نالیا کە بریتییە لە
موڵکەکانی کەرتی1 مەڵکەندی-دەباشان. تەواوی موڵکەکان لارییان هەیە لە فرۆشتنی و لە
ئامادەکاریدان بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆماری ئەو موڵکانە،
بۆیە خاوەن قەرز لە رێگەی رەهنەکەوە ناتوانێت قەرزەکەی وەربگرێتەوە.
2. سەبارەت بە داواکاریی دووەم، تایبەت بە
دانانی نیشانەی گلدانەوە (حیجز) لەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای (چاڤی)، بڕیارم
دا بە دانانی نیشانەی گلدانەوە لەسەر موڵکەکانی ژمارە (139 و ژمارە 187تاوەکو311 و
ژمارە 6/151 و کەرتی1 ی مەڵکەندی دەباشان).
لە نووسراوەکەدا
هاتووە، لەبەرئەوەی بەپێی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی
و ئابووری/س-ژمێریاریی ژمارە 1048 لە 19-01-2011 ئاماژە بەوە دراوە، لە بنەڕەتدا قەرزی
بابەتی دۆسیەکە بۆ دروستکردنی پرۆژەی گەشتیاریی چاڤی بووە و پێکهاتەکانی پرۆژەکە بەو
قەرزە دروستکراوە، بۆیە ناساندنی (چاڤی) بە کۆمپانیایەکی سەربەخۆ لە کاتێکدا قەرزەکە
لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە کراوە، هیچ لە راستیی بابەتەکە ناگۆڕێت، لەبەر ئەوەی ئەم
قەرزە بۆ دروستکردنی دروستکراو و بیناکانی پرۆژەکە بەکارهاتووە. ئاماژەی بەوەش
کردووە، ئەم بڕیارە شیاوی تانە لێدانە.
دواتر هەمان
دادوەری جێبەجێکار، لە 24-09-2024، واتە دوو رۆژ دواتر، لە نووسراوێکی دیکەدا نووسیویەتی،
"بڕیارماندا بە دانانی نیشانەی گلدانەوەی جێبەجێکردن لەسەر کۆی ئەو موڵکانەی
ژمارەکانیان هاوپێچە و بەناوی قەرزار (کۆمپانیای نالیا) تۆمارن، بەرامبەر بە قەرزی
خاوەن قەرز (بانکی سلێمانی1) بە بڕی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار دینار.
هەر بەپێی ئەو بەڵگانەی
بڵاوكراونەتەوە، لە 10-02-2025 هەمان جێبەجێکاری داد، "نووسراوێکی جەختکردنەوەی
کردووە و نووسیویەتی، جەخت دەکەینەوە لە نووسراوەکانی پێشوو، تایبەت بە دانانی نیشانەی
گلدانەوەی جێبەجێکردن لەسەر بەشی قەرزی کۆمپانیای نالیا لەسەر سەرجەم ئەو موڵکانەی
تۆمارن بەناویەوە، بەرامبەر بە قەرزی خاوەن قەرز (بانکی سلێمانی1) لەبەر ئەوەی خەمڵاندنی
بەهای موڵکەکە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پاڵپشت بە مادەی 88 لە یاسای جێبەجێکردنی
ژمارە 45 ساڵی 1980 ئەنجام دەدرێت، پاشان بەپێی مادەی 56 لە هەمان یاسا نیشانەکانی
گلدانەوەی جێبەجێکردن دەهێڵدرێتەوە بەقەدەر قەرزی دۆسیەکە و زیادکردنی ئاشکرای بۆ
دەکرێت و دەفرۆشرێت و بەهای راستەقینەی دەردەکەوێت."
بڕیاری سزایی
بە نووسراوێکی
دادگەی کەتنی2 لە سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، بە ژمارە 251/ک/2021
لـــە 03.08.2025، دادوەر کەمال رەزا ئەحمەد، رێی پێدراوە "بەناوی گەلەوە"
ئەم بڕیارە بدات.
1. سزادانی تۆمەتبار (شاسوار عەبدولواحید)
بە سزای بەندکردن بۆ ماوەی 6 مانگ، پاڵپشت بە مادەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی و
هەژمارکردنی ماوەی راگرتنی لە قۆناخی لێکۆڵینەوە لە 16.05.2019 بۆ 30.05.2019.
2. دانانی بڕی 60000 دینار بۆ پارێزەر (ژیار
شێرزاد عەبدوڵڵا) کە خەرج دەکرێت لە خەزێنەی دەوڵەت پاش وەرگرتنی پلەی کۆتایی بڕیارەکە.
3. ئاگادارکردنەوەی تۆمەتبار بە بڕگەی یەکەمی
ئەم بڕیارە لە رێگەی دوو رۆژنامەی ناوخۆ.
4. دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار
و گشتاندنی بڕیارەکە بەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی.
5. پاراستنی مافی سکاڵاکار بە داواکردنی قەرەبوو
لەبەردەم دادگەی تایبەتمەند لەبەرئەوەی لێکۆڵینەوە لەم مافە دەبێتە هۆی درێژەپێدان
بە داوا سزاییەکە.
شاسوار عەبدولواحید
ئازاد دەکرێت؟
دادوەر سەلاح حەسەن،
جێگری سەرۆک و گوتەبێژی دادگەی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی
راگەیاند، لەدوای پەڵپ گرتن (اعتراض) لە بڕیاری نائامادە (غیاب)، دادگە دەتوانێت بەپێی
دەسەڵاتی خۆی تۆمەتبار بە کەفالەت ئازاد بکات و دەشتوانێت ئازادی نەکات.
دادوەر سەلاح حەسەن
دەڵێت، ئەو بابەتە دەچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەری تایبەتمەند.