کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە حەسەکە بەڕێوەدەچێت
11:12 - 08/08/2025
زهمهن – ههواڵهكان
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ کۆنفرانسی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریان-ئاشوور، ئەرمەن، ئێزدی،
تورکمان و چەرکەس، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێكرد.
کۆنفڕانسهكه
لە شاری حەسەکە له ژێر ناوی “کۆنفڕانسی یەکهەڵوێستیی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.” ئهنجامدراو لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە وەک دەستپێشخەرییەکی
کۆمەڵایەتیی، پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا کۆبوونەوە و دەستییان بە
ئامادەکارییەکان کردووە.
ئیلهام ئەحمەد
هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە کۆنفرانسەکەدا
رایگەیاند، ئەم کۆنفرانسە لە قۆناغێکى یەکلاکەرەوەدایە لە مێژووى سووریا و گوزارشتە
لە ئیرادەى ئەو گەلانەی کە بژاردەى بەرەنگاربوونەوەیان هەڵبژارد.
ئیلهام ئەحمەد
راشیگەیاند، پێکهاتەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا سەلماندیان فرەیی هەڕەشە نییە
و سەرچاوەى هێزە و پارێزگارى راستەقینە لە
دەرەوە نایەت، بەڵکو بە ئیرادەى هاوبەشەوە ئاشتییەکى دادپەروەرانە بونیاددەنرێت".
هاوسەرۆکی لیژنەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهاتەکان سوورن لەسەر بەشداریکردن لە بونیادنانى
داهاتووى وڵات و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و پرۆژەى دیموکراسى واقیعێکە شیاوى نوێکردنەوەیە.
ئیلهام ئەحمەد
گوتیشی، "ئەم کۆنفرانسە دەستکەوتێکى سیاسى و میللییە بە ئامانجى داڕشتنەوەى
سووریاى نوێ و هاوبەشى راستەقینە و نوێنەرایەتیی دادپەروەرانە و هاوڵاتیبوون و فرەیی
و لامەرکەزى گرەنتى یەکێتیی وڵاتە".
ئەو کۆنفرانسە لە
٢٠ ئەندام پێکهاتووە کە نوێنەرایەتی سەرجەم کانتۆنەکان دەکەن، پێکهاتەکانی بەشدار
لە کۆنفرانسەىکە دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە یەکریزیی خۆیان لە بنیاتنانی سووریایەکی
ناناوەندی و دیموکراتیک پێکبهێنن.
ئەمڕۆ چەندین کەسایەتیەکی
کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیر، کەسانی ئاینی، بانگهێشتی کۆنفڕانسەکە کراون، و ئەوانەی بەشداری
دەکەن ژمارەیان لە نێوان ٤٠٠ تا ٥٠٠ کەسدا دەبێت.
یەکێک لە تەوەرە
سەرەکییەکانى ئەو کۆنفڕانسەش ڕەشنووسی پەیمانی کۆمەڵایەتى دەبێت کە ئێستا ئامادەیە.