26 ئابوری

بەهۆی مووچەخۆرانەوە وتەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

08:47 - 13/07/2025

زەمەن پرێس: 

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، لیژنەی دارایی پەرلەمان كاردەكات بۆ ئەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی بانگهێشت بكات و كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵدا بكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كردنەوەی سەرەمووچە و بەرزەموچە.
محەمەد نوری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە 9/1/2025دا بە نوسراوێكی فەرمی سەرەموچەو بەرزەموچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی راگرت؛ تا ئەوكاتەی خشتەكانی یاسای بودجە پەسەند دەكرێت، بەڵام دواكەوتنی پەسەندكردنی خشتەكان بووە هۆی دواكەوتن و راگرتنی كارپێكردنی ئەم نوسراوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، وەزارەتی دارایی رێنمایی دەركردووە بۆ ئەژماركردنی سەرەمووچە و بەرزەمووچەی ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت كە لە كۆمپانیا قازانجبەخشەكاندا كاردەكەن، لەبەر رۆشنایی ئەمەدا لیژنەی دارایی پەرلەمان رێوشوێنی گرتوەتەبەرو داوای رونكردنەوەی لە وەزارەت كردووە.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردوەتەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمان كاردەكات بۆ ئەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی بانگهێشت بكات و كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵدا بكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كردنەوەی سەرەموچەو بەرزەموچەو ئەژماركردنی بڕوانامەی فەرمانبەرانی دەوڵەت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن