246 کوردستان

نرخی مریشک بەرزبووەوە

04:58 - 23/06/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی مریشک، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، کیلۆیەک مریشکی زیندوو نزیکەی ١٠٠٠ دینار بەرز بووەتەوە. 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخ کەمبوونەوەی بەرهەمە، پێشتر لە پەلەوەرخانەکان کیلۆیەک مریشک بە ٢٠٠٠ دینار بوو، ئەوەش زیانی بە خاوەنەکانیان گەیاند و بەهۆیەوە بەشێکیان بەرهەمهێنانیان راگرت، ئێستا بەرهەم کەمە و کەمێک نرخ بەرزبووەتەوە."

وتیشی: پێگەیاندنی هەر کیلۆیەک مریشکی زیندوو ٢٢٥٠ دینار لەسەر خاوەن کێڵگەکان دەکەوێت.

هاوکات، ئەمڕۆ لە سلێمانی کیلۆیەک مریشکی زیندوو بە ٣٠٠٠ دینار و لە هەولێر بە ٣ هەزار و ٢٥٠ دینار فرۆشراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن