78 جیهان

ئیسرائیل داوای ئاگربەست دەکات

09:16 - 22/06/2025

زەمەن پرێس:
ئیسرائیل داوای ئاگربەست لە ئێران دەکات و ئەمریکاش دەڵێت، ئەگەر ئێرانییەکان داوای کۆبوونەوە بکەن، قبوڵی دەکەین.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنوتی ئیسرائیلی بڵاویکردوەتەوە، بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە سبەینێ ئاگربەست قبوڵ دەکەین ئەگەر خامنەیی ئاگربەستی بوێت
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر ئێرانییەکانیش ئاگربەستیان ناوێ و شەڕیان دەوێت ئەوا شەڕ بەردەوام دەبێت.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە کەناڵی سی.ئێن.ئێنی ڕاگەیاندوە، ئێستا ئامادەین بۆ بینینی ئێرانییەکان ئەگەر بڵێن کۆبونەوەمان دەوێت
لەلایەکی دیکەشەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، باسی لەوەکرد، پێویستە دەستبەجێ پشکنەرکانمان بچنە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن