14 کوردستان

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: گفتوگۆکانمان لەگەڵ دیمەشق ئەرێنی بوون

07:13 - 08/06/2025

زەمەن پرێس:
هاوسەرۆكی وەفدی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ دانووستان لەگەڵ دیمەشق ئاشکرای دەکات، لە چوارچێوەی دانووستانەكانیان لەگەڵ دیمەشق داوایانكردووە، هەسەدە رۆڵێكی گەورەی پێبدرێت لە سوپای سوریادا.
فەوزە یوسف، هاوسەرۆكی وەفدی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەڕی بۆ دانووستان لەگەڵ دیمەشق ڕایگەیاند، دانووستانەكانیان لەگەڵ دیمەشق لەژێر سەرپەرشتی ئەمریكا و وڵاتانی هەرێمی بەشێوەیەكی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و دوای جەژنی قوربانیش، لیژنەیەكی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی 11ـی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق پێكدەهێنرێت.
وتیشی: دیمەشق دەیەوێت دامەزراوەكانی ئێستای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەڵبوەشێتەوە، بەڵام وەكو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەوان دژی ئەوەن و لەگەڵ مانەوەی دامەزراوەكانن بۆ سەركردایەتی قۆناغی ئێستای سوریا.
ئاماژەى بەوەشکرد، لە قۆناغی داهاتوودا كاردەكەن بۆ ئەوەی دامەزراوەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ببێتە بەشێك لە دەوڵەتی سوریا.
هاوسەرۆكی وەفدی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باسی لەوە کرد، داوایان لە دیمەشق كردووە بەراورد بە گروپە چەكدارەكانی تری سوریا، هەسەدە رۆڵێكی گەورەتری پێبدرێت لە سوپای سوریادا.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن