102 کوردستان

كۆمپانیاكانی عەمرەو حەج ئەم هەڵوسكەوتەیان لێ قەدەغەكرا

04:12 - 11/05/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند: ئەو کۆمپانیایانەی کە مۆڵەتى فەرمیان هەیە، بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان لە ئاگادارییەكدا بڵاوى کردووەتەوە، داوا لەو کۆمپانیایانەى حەج و عومرە دەکات کە مۆڵەتى فەرمیان هەیە،بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن تاوەکوو پرۆسەی حەج بە سەرکەوتوویی کۆتایى دێت.

دەشڵێت: دواى کۆتاییهاتنى وەرزى حەج، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە پلانێکی توکمەوە و بە بەرنامەیەکی نوێ و رێنمایی نوێ، دەرگای پێشکەش کردن بە رووی کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکاتەوە.

حەج و عومرەی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، لەبەر ئەو هۆکارانەیە کە دەبێت کۆمپانیاکان خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدوور بگرن تاوەکوو بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت.

هەروەها ئەەشی خستۆتەروو، هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات ئەوا رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن