کۆمسیۆن رۆژی ٢٤ی ئەم مانگەی بۆ کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان دیاریکرد
02:34 - 08/05/2025
زەمەن - هەرێمی کوردستان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەیەكی نوێ بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری دەكات و ئەمجارە نیساب بەگوێرەی زۆرینەی رەهای ژمارەی ئامادەبووانی كۆنفرانسەكە دەبێت.
ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆبوونەوەی رۆژی 7ی ئەم مانگە، بڕیاریدا رۆژی 24-5-2025 وەك وادەی نوێ بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری بكات.
دوای ئەوەی رۆژی 26ی مانگی رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی نیسابی یاسایی تەواوبكات بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی، لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە كۆنفرانسەكە قبوڵنهكرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی ٢٠٢٥/٥/٢٤ بۆ بەستنی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان. دیاری کرد و بڕیاردرا وادەیەكی دیكە بۆ بەستنی كۆنفەانسەکە دیاری بكرێت. ئهوهش لەسەر داوای یاسین حەمە عەلی رێگهپێدراوی دهستهی گشتی بزوتنهوهی گۆڕان له كۆمسیۆن ،
لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاراندا هاتووە، تەواوبوونی نیسابی كۆنفرانسەكە بەپێی ژمارەی ئامادەبووان دەبێت و بڕیارەكانیش بە زۆرینەی رەهای ئامادەبووانی كۆنفرانسەكە پەسەند دەكرێت.