لە شارباژێڕ كوڕێك كوژراو باوكیشی بریندارە
10:20 - 08/05/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
لە چەمی چۆمانی نێوان
باشوری كوردستان و رۆژهەڵات، بەدیووی باشوور لەناوچەی شارباژێڕ كوڕێك كوژراو باوكیشی
بریندارە
بەگوێرەی
بەدواداچونی "زەمەن" كوڕەكە ناوی (ئارش ئاوات)ەو باوکیشى ناوى ئاوات ئیسماعیلە،
كوڕە كوژراوەكە تەمەنی 18 بۆ 19 ساڵەو باوکیشى بریندارە.
پۆلیسی شارباژێڕ
كارمەندێكی هێزەکانى پاسەوانى سنوری بەتۆمەتی روداوەكە دەستگیركردووە.
حاڵی حازر تەرمى کوژراوەكە رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە و باوکیشى رەوانەى
نەخۆشخانەى شار کراوە.
سەرکەوت ئەحمەد
وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە میدیاكانی وت"، ئەندامێکى هێزەکانى پاسەوانى سنور
لەسەر تەقەکردن لە کوڕ و باوکەکەى شارباژێر دەستگیرکراوە ".