بەپەلە.. رووداوێکى سەختى هاتووچۆ روویدا ئۆتۆمبێلێک بووە بە دوو کەرتەوە
09:00 - 01/05/2025
زەمەن - کوردستانى
کەمێک لەمەوبەر رووداوێکى هاتووچۆ لە بازگە تاسڵوجە - سلێمانى روویدا، بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان، بارهەڵگرێک کۆنترۆڵى لەدەستداوە و خۆیکێشاوە بە حەوت ئۆتۆمبێلدا، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە بە دوو کەرتەوە.
سامان نادر بەڕێوەبەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى رایگەیاندووە، بەهۆى رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون کە برینى سەرجەمیان سووکە.