ئەمساڵ یەکجار لە بەشەخۆراکدا زەیت دابەشکراوە بزانە کەى دابەشدەکرێتەوە؟
08:51 - 01/05/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمساڵ تەنها یەک بەشەخۆراک دابەشکراوە و لەئێستادا دابەشکردنى بەشەخۆراکى دووەم دەستیپێکردووە و بەردەوامە، بەڵام بە هەردووکیان یەکجار زەیت دابەشکراوە، بەڕێوەبەرى بازرگانى کەلوپەلى خۆراک لە سلێمانى دەڵێت، بەهۆى ئەوەى کارگەى رۆنەکە لەکارکەوتبوو، زەیتى بەشەخۆراکى دووەم دابەشنەکراوە، بەڵام ئێستا کارگەکە کەوتووەتەوە کار و لەکاتى گەیشتنى بەسەر بریکارەکانى خۆراکدا دابەشى دەکەن بۆئەوەى ئەوانیش بیدەن بە هاووڵاتیان.
ئەو کەسانەى دووەم بەشەخۆراکى ئەمساڵیان دابەشکردووە ئەم خۆراکانەى تێدابووە، ئارد، لەتکەنۆک، دۆشاوى تەماتە، نیسک و شەکر، تەنیا چەند بریکارێک برنجیان پێدراوە و رۆنشیان پێنەدراوە.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند، 20%ـی برنجمان پێگەیشتووە، زەیت نەهاتووە، بەڵام بڕیارە ئەویش بنێردرێت و هەردووکیان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکەین.