64 کوردستان

دوو هەزار دۆلار دەدرێتە حاجییان

06:40 - 01/05/2025

زەمەن - کوردستانی

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، حاجییان دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکیی ناوەندی، دەشڵێت، حاجییانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە، هاوئاهەنگییان لەگەڵ بکەن و ناوی حاجیانیان بۆ بنێرن.

بە گوێرەى راگەیەندراوی بانکەکە، بڕیارەکە سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە لە رێگەى وشکانى و ئاسمانى گەشت دەکەن و لە 4ى ئایارى 2025ـەوە لە رێگەى بانکە مۆڵەتپێدراوەکانەوە دەست دەکرێت بە وەرگرتنى داواکارییەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن