بزانە كێ لەكۆبونەوەی لوتكەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەشدارە
01:05 - 28/04/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
نیوەڕۆی ئەمڕۆ
دووشەممە كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و مه‌سرور بارزانی،
جێگری سه‌رۆكی پارتی له هاوینه‌هه‌واری دوكان له ماڵی مام جه‌لال ده‌ستیپێكرد.
لەماوەی دوو
مانگی رابردودا ئه‌وه سێیه‌مین كۆبونه‌وه‌ی نێوانیانه له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی
ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات شاندی باڵای هه‌ردو حزبه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه
ده‌كه‌ن، كەناوەكانیان بەم شێوەیەیە:
شاندی باڵای
پارتی پێکهاتوون لە:
1. هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی
مەکتەبی سیاسیی پارتی.
2. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
پارتی.
3. دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی
پارتی.
4. ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی
پارتی.
هەروەها شاندی
باڵای یەکێتی پێکهاتووە لە:
1. قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی مەکتەبی
سکرتاریەتی مام جەلال.
2. دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
3. ڕێواز فایەق،
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
4.
نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
5. شاڵاو سەلاح
شێخ شەرەف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
6 ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران
لەسەر پشکی یەکێتی.
لە کۆبوونەوەکەدا
کە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ لە هاوینەهاواری دوکان بەڕێوە چوو، دوا هەنگاوەکانی پێکهێنانی
کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستە حکوومەتییەکان، تاوتوێ
دەکرێن.