162 کوردستان

لە ئەمشەوەوە تاوەباران و تەرزە دەبارێ

07:45 - 01/05/2025

زەمەن - کوردستانی

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە درەنگانی ئەمشەودا تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەبارێت.

هەڤاڵ سدیق شارەزای كەشناسی رایگەیاند، لە ئێستادا بارستە هەوری چڕی كەڵەكەبووی باراناویی ئاسمانی ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگاكانی دهۆك، ئەنبار، و  ناوەڕاست و باشووری عێراق هەیە كە هەڵگری تاوە بارانی بەخوڕە.

دەشڵێت، درەنگانی ئەمشەو كاریگەرییەكەی دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و تاوەبارانی خوڕ و هەورەبروسكەی بەهێز و لە هەندێك شوێن تەرزەی لەگەڵدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن