892 عیراق

لەمەدوا کرێکارانی ئەم پێنج وڵاتە نابێت بێنە عێراق

02:56 - 29/04/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق نابێت لەمەودوا کرێکاری پینج ولات بۆ کارکردن بێنە عێراق.

 ئەمرۆ سێشەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عیراق بڵاویکردەوە، دەستیانکردوە بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران کە تایبەت بە دامەزراندنی (٨٠٪)ـی هێزی کاری نیشتمانی و دامەزراندنی تەنها (٢٠٪)ـی هێزی کاری بیانی، لەو چوارچێوەیەشدا رێگری لە هاتنەناوەوەی کرێکارانی ئەو پێنج وڵاتە دەکرێت بێنە عێراق و کاربکەن.

ئاماژەی بەوەسداوە، کرێکارانی وڵاتانی سوریا، ئەندەنوسیا، پاکستان، بەنگلادیش و فلیپین، بۆیان نیە بۆ کارکردن بێنە ناو عیراقەوە.

هاوکات باس لەوەشکراوە، لەهەمانکاتدا کارلەسەر پلاتفۆرمی (پیشە)ـی سەر بە وەزارەتی کار دەکەن بۆ دامەزراندنی کرێکارانی ناوخۆیی لە پرۆژەکاندا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن