کاتى بەڕێکەوتنى یەکەم کاروانى حاجیان بەرەو سعودیە راگەیەندرا
09:49 - 30/04/2025
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە بەروارى 16ى ئایار یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێمى کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێم رایگەیاندووە، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و ١٣٦ هاووڵاتى لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنى حەج دەچنە سعودیە.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی سەرۆکی شاندنی حاجیانی کوردستان رایگەیاندووە، یەکەم کاروانى حاجیان بەڕێگەى وشکانى بەڕێدەکەوت، کە ژمارەیان هەزار و 645 حاجییە، رۆژى 19ى ئایاریش یەکەم کاروانى حاجییان بە رێگەى ئاسمانى لە رێگەى هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.