291 کوردستان

ئاواتی شێخ جەناب لەسەر چی دەسەڵاتی لە بەرێوەبەری بانكی ناوەندی سەندەوە؟

04:04 - 23/03/2025

زەمەن - سلێمانی

بەهۆى گۆڕینى پارەى مووچە بۆ پارەى دڕاوى داهاتى ناوخۆ، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێمی سڕکرد و دەسەڵاتەکانی لێسەندەوە.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی كە واژۆی ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە و گشتاندن بۆ سەرجەم بانکەکانی سلێمانی کراوە، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم سڕکرا بەهۆی چەند هۆکارێکەوە.

كەناڵی  "زووم" بڵاویكردەوە یەکێک لە هۆکارەکان گۆڕینی پارەی مووچەیە کە لە بەغدادەوە هاتووە. ئەو پارانە 25 هەزاری و 50 هەزاری بوون و کاتێک وەزارەتی دارایی پارەی بۆ بانکی هەرێم لە سلێمانی ناردووە کە دابەشی سەر بانکەکانی بکات، بەشێکی پارەکەی لای خۆی گل داوەتەوە و بەشێکی بۆ بانکەکانی دیکە ناردووە و داوایکردووە لە داهاتی بانکەکە بەشە تەواونەکراوەکە پڕبکەنەوە.

كەناڵەكە دەڵێ، ئەو پارەی کە کورتهێنانەکەی لەلایەن بانکەکانەوە پێ پڕکراوەتەوە پارەى دڕاوى داهات و خاڵە سنوورییەکان بووە و دراوە بە فەرمانبەر، تەنانەت هەزار دیناریشی تێدابووە.

تەلەفزیۆنەكە دەڵێ بەگوێرەی زانیارییەکان، مانگانە کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 و خانەنشینانی دیکە و قەرەباڵغی بانکەکان بەهۆی گۆڕین و گلدانەوەی پارەی مووچە بووە لەلایەن بەڕێوەبەری بانکی هەرێمەوە، هەروەها دەسەڵاتی لە بەڕێوەبەری بانکەکانی دیکە وەرگرتووەتەوە، بۆیە لەئێستاشدا دەسەڵاتی لێسەندراوەتەوە و لەمەودوا پارە دابەشکردن دەچێتە بانکی ئاشتی لە سلێمانی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن