84 کوردستان

وەزارەتی دارایی: چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی حکوومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان

01:04 - 23/03/2025

زەمەن – هەرێمی كوردستان

 

 وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت: ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایدایە.            

یەکشەممە، 23-03-2025، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا "ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئادار (سێ) لە شاری بەغدان."

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "ئێستە تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە قۆناغی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن، سەرجەم ڕێکارەکان لە قۆناغی کۆتایدایە."

 تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی باسی لەوەش کردووە "چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان." 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن