89 کوردستان

ئەمڕۆ بەغداد وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ تەواوكرد

12:41 - 23/03/2025


زەمەن - ئابوری

 هەموو رێكارەكانی وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی سێ تەواوبوون و چاوەڕێی واژۆی وەزیری دارایی عێراقە

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی "زەمەن" لە ئەندامێكی لیژنەی تەكنیكی هەرێمەوە دەستی كەوتووە؛ ئەمڕۆ یەكشەممە راپۆرتی كۆتایی تەواوبوونی وردبینیكردنی لیستەكە دراوەتە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بۆ ئەوەی تەمویلی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات.

سەرچاوەكەی "زەمەن" وتیشی:  لیستەكە هیچ گرفتێكی لەكاتی وردبینیكردن بۆ دروستنەبووە، لەو راپۆرتەی دراوەتە تەیف سامیش ئاماژە بە بوونی هیچ كێشەیەك لە لیستەكە نەكراوە و بەدڵنیایەوە تەنها بڕیاری تەیف سامی ماوە بۆ ناردنی و چاوەڕێین لە نزیكترین كاتدا بڕیاری خەرجكردنی بدرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن