پزیشكێك گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی دیكه‌ش برینداربون
11:41 - 21/03/2025
زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان
پزیشكێك و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند توشی روداوێكی هاتوچۆ بون و له‌كاتی گواستنه‌وه‌یان
جارێكی دیكه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه و به‌وهۆیه‌وه گیانله‌ده‌ستدان و برینداری
لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه،
"له دو روداوی هاتوچۆدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌قه‌زای مێرگه‌سۆر،
د. قه‌حتان جیهاد سورچی كۆچی دوایی كرد و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی دیكه‌شمان برینداربون".
سه‌باره‌ت به روداوه‌كه، د. سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، ئه‌و
پزیشكه و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند له‌كاتی ئه‌ركی فه‌رمی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی مێرگه‌سۆر
بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشێكی برینداری ناحیه‌ی شێروان مه‌زن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بلێ
به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن (ئه‌مبوڵانس) توشی ڕوداوی پێكدادانی هاتوچۆ ده‌بن له نزیك
گه‌لی ئه‌شكه‌فتێ، هه‌ربۆیه دیسان ده‌ستبه‌جێ به ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی ئاسایی ده‌گوازرێنه‌وه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێكی دیكه له ڕوداوی دوه‌می هاتوچۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ش توشی
وه‌رگه‌ڕان ده‌بێت و به‌داخه‌وه ده‌ره‌نجامی گیانی له‌ده‌ستدانی ئه‌م پزیشكه و
برینداربونی كارمه‌ند و شوفێر و هاوه‌ڵانی لێده‌كه‌وێته‌وه".
د. سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "د. قه‌حتان جیهاد سورچی پزیشكی نیشته‌جێی
خولاو بو له‌شاری هه‌ولێر، دۆستانه له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانی زۆر به‌ڕێكوپێكی و دڵسۆزانه
كار و ئه‌ركه‌كانی پیشه‌یی پێشكه‌ش به نه‌خۆشان و هاوڵاتیان ده‌كرد".