215 کوردستان

وەزیری كارەبا : ئەو پارەیەی لە پڕۆژەی روناکی بۆ خەڵک دێتەوە كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی

09:06 - 18/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەباى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەی رووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی.

 

وەزیرى کارەبا دەشڵێت، پڕۆژەی رووناكی، كارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین دەكات، خەونێك بوو كە چەندان ساڵە هاووڵاتییانی كوردستان چاوەڕوانی بوون.

 

ئەوەشى راگەیاندووە، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، (90%)یان لە پڕۆژەی ڕووناكی پارەی زیاد نادەن، بۆیە پارەی پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای موەلیدە كەمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی نابێت و ژینگەش پیس ناکات. بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە بین و پشتیوانی لێ بكەین.

 

هەروەها دەڵێت، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، ئەم پڕۆژەیە بە سوودی هەمووان دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن