کۆبوونەوەى یەکڕیزى کورد بە سەرپەرشتى مەزڵوم عەبدى کۆتایى هات
07:53 - 18/03/2025
زەمەن - کوردستانى
ئاژانسى هەواڵى فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەى نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە کۆتایى هات کە مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) سەرپەرشتى دەکرد و لە حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەچوو.
مەزڵوم عەبدى دەڵێت، ئەمڕۆ دوو پارتی کوردی، پەیەدە و ئەنەکەسە بۆ دیاریکردنی نەخشەڕێگای هاوبەش و یەکخستنی هێڵی کوردی کۆبوونەوە، هەڵوێست و نزیکایەتیی هەردوو پارتەکە ئەرێنی بوو.
هەروەها راشیگەیاندووە، ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوى یەکەم بوو لە زنجیرە هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی کوردی، بۆ دامەزراندنی سوریایەکی فرەڕەنگ و دیموکراتیک کە تێیدا مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکرێت، پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەم دیالۆگە سەربخەین.