ئەو مامۆستایەی بسکیتی بۆ پەکەکە برد، ئازاد دەکرێت
04:10 - 18/03/2025
زەمەن _ کوردستانی
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە ئازادكردنی ئەو مامۆستایەی كە تۆمەتباركرابوو بە بردنی كێك و پسكیت بۆ پەكەكە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، دوای سزادانی مامۆستا لوقمان برادۆستی بۆ ماوەی ساڵێک و چوار مانگ، لە چاکسازی گەورانی هەولێر، بەتۆمەتی بردنی کێک و بسکیت بۆ پەکەکە، ئازادکرا.
هاوکات، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی مامۆستا لوقمانی دا لەگەڵ لابردنی سەرجەم تۆمەتەكانی سەری و لە ئێستادا سەرقاڵی رێكارە یاساییەكانن بۆ ئەوەی تەواویان بكەن و ئازادبكرێت.