112 کوردستان

مۆڵەتی ١٠ ڕۆژ بەخاوەن دوکان و شوێنە بازرگانییەکان دەدرێت

03:14 - 18/03/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 کارەبای سلیمانی خاوەن دوکان و شوێنە بازرگانییەکان ئاگادار دەکەنەوە و ١٠ ڕۆژ مۆڵەتیان پیدەدەن.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری بەخاوەن شوێن و دوکان و لایەن و جێگا بازرگانیەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە کە تابلۆی رێکلامی بازرگانیان هەڵواسیوە بە ستونەکانی کارەبادا لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژدا هەستن بە لێکردنەوەی”.

هاوکات، دەشڵێت: “بە پێچەوانەوە هەر کەسێک تابلۆ و ڕێکلامە بازرگانییەکەی لە ستوونەکانی کارەبا لێ نەکاتەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن