95 کوردستان

نزیكەی 100 پیاو لە ساڵی رابردودا لەهەرێم رێگەیان پێدراوە بەیاسای ژنی دووەم بهێنن

01:30 - 18/03/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

  ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٩٨ پیاو بەشێوەیەکى یاسایی ژنى دوەمیان هێناوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥، ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان، ئامارو داتای دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم و دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك/گه‌رمیان،ـى بۆ ساڵی ٢٠٢٤ راگەیاند، هەر لەو ساڵەشدا ٩٨ پیاو بەشێوەیەکى یاسایی ژنى دوەمیان هێناوە.

بەپێی ئاماری ئەنجومەنی دادوەری، لە سەرەتاى ساڵى رابردوەوە تا کۆتاییەکەى ٥١ هەزار و ١٨ پرۆسەی مارەبڕین لە داگاکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە و ١٢ هەزار و ٣٤٨ حاڵەتى جیابونەوەش تۆمار کراون.

لە ساڵى 2024 دا، زۆرترین مارەبڕین و لێکجیابونەوە لە سلێمانى بوە بەم شێوەیەى خوارەوە:

 هەولێر

 مارەبڕین: 17 هەزار و 591 کەیس
جیابوەوە :3877 حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دوەم: 45 حاڵەت

 سلێمانى

 مارەبڕین: 18 هەزار و 522 کەیس
جیابوەوە: پێنج هەزار و 745 حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دوەم: 19 حاڵەت

کەرکوک/ گەرمیان

 مارەبڕین: 2706 کەیس
جیابونەوە: 728
رێگەپێدان بە ژنى دوەم: سفر

دهۆک

 مارەبڕین: 12 هەزار و 199 کەیس
جیابونەوە: 2033 حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دوەم: 34 حاڵەت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن