328 ئابوری

راگەیەندراوێک لە وەزارەتى نەوتى عێراقەوە لەبارەى داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان

06:43 - 13/11/2024

زەمەن - کوردستانى

وەزارەتى نەوتى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستپێکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنى وەزیرى نەوتى عێراق لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان کردووە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى نەوتى عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کردووە لەبارەى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان و رادەستکردنى نەوتەکە بە کۆمپانیاى سۆمۆ و شێوازى هەناردەکردنى نەوتەکە لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە.

هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە، دەبێت داهاتى نەوتەکە بخرێتە هەژمارێکى بانکى تایبەتەوە، هەر لەو پارەیە بەشێوەى سولفە کرێى بەرهەمهێنانى نەوتەکە بدرێت بە کۆمپانیاکان و ئەوەى دەمێنێتەوە دەچیتەسەر داهاتى گشتى عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن