باران بارین کۆتایی هات و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
09:57 - 05/11/2024
زەمەن - کوردستانی
هەڤاڵ سدیق، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لەسبەینێوە کەدەکاتە ڕۆژی چوارشەممە ئەو کەشوهەوا ناسەقامگیری ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕوویکردۆتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە ئاسمان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و خۆرهەتاو دەبێت پلەکانی گەرما (١- ٢)پلەسیلیزی بەرزدەبێتەوە خێرایی با لەنێوان (١٥-٢٠)کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا، بۆماوەیەکی کاتی پەستان بەرز بەسەرناوچەکەمان زاڵ دەبێت.
راشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەنێوان ١٠ / ١١ /٢٠٢٤ بەدواوە بۆ (١٨/ ١١ / ٢٠٢٤) شەپۆلێکی تری تاوەباران و هەورە بروسکە ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکات شەپۆلەکە لەئێستا لەبەشێک ناوچەکانی هەریم بەدیارکەوتووه لەهەندێ ناوچەش جێگیرنیە گۆڕانکارییەکان بەردەوامن لەکۆتایی ئەم هەفتەیە زیاتر ڕووندەبێتەوە شەپۆلەکە بەهێزەیاخود مامناوەند و لاوازە لەبەرئەوەی لەوەرزی پایزداین گۆڕانکارییەکان بەشێوەکی زۆرخێرایە.