159 ئابوری

بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەی بۆ هەرێم نارد

12:20 - 09/07/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەغدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دیناری دیکەی خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەڵێت: بڕی ٤٢١ ملیار و ٧٦٠ ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پارەکە وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن