كه‌شناسی: كه‌شوهه‌وای هاوینه دێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه
01:24 - 02/06/2023
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
له دوو رۆژی
داهاتوودا كه‌شوهه‌وای هاوینه ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پله‌كانی
گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایشیگه‌یاند ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵەهەور
و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند:
ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند
ده‌بێت.
سه‌باره‌ت كه‌شوهه‌وای
سبه‌ی شه‌ممه، كه‌سناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت،
لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى ڕۆژئاواى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمەباران و هەورەبروسکە
هەیە، بە تایبەتى لە کاتەکانى ئێوارەدا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند:
پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەى ( 3-4 ) پلە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ هه‌ینی،
ئاراسته‌ی باش به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند
ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمی پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی
كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 38 پلەى
سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى
سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 39 پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران:
25 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى
سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى
سیلیزى